رۆژى چوارشه‌ممه دوایین بهروار بوو بۆ تۆمار كردنى سكاڵاى لایه‌نه‌كان دژى خروقات و ساختهكارییهكانى هه‌ڵبژاردن، عێراقیه‌كان له ته‌واوى پێكهاته سیاسییه‌كان ده‌ڵێن رێژه‌ى ساخته‌كارى ئه‌مجاره زۆرتر بووه له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوترو زۆرینه‌شیان ره‌خته له سیستمى ئه‌لیكترۆنى هه‌ڵبژاردن ده‌گرن.
له كاتێكدا زۆرێك له لایه‌نه‌كان بێهیوابوون له ئه‌نجامه‌كان، زۆرتر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه تهزوریان لێكراوه وه‌ك له‌وه‌ى دان به شكستى خۆیاندا بنێن و بۆ پێداچونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانیش به‌ڵگه‌ى پێویست و پرسیارى جدییان هه‌یه سه‌باره‌ت به سیستمه‌كه.
فه‌یسبوك و واتسه‌پ، له به‌ربڵاوترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه زۆرینه‌ى عێراقییه‌كان به‌كاریان ده‌هێنن بۆ ده‌ستكه‌وتنى هه‌واڵ. له چه‌ند رۆژى رابردودا وتارێكى عه‌ره‌بى به ناونیشانى “سندوقه‌كانى درۆ” به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراون له نێوان سه‌ركرده كورد‌و عه‌ره‌ب و سوننه‌و شیعه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه كه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى پێشكه‌ش كردبوو سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌كان و شكستى ته‌واوى سیستمى ئه‌لیكترۆنى كه بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌كاربێت.
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه ماوه‌یه‌كى زۆره متمانه‌ى خۆى له‌ده‌ستداوه‌و ئێستاش ئه‌ندامه‌كانى سه‌ر به پارته سه‌ره‌كییه‌كانن، گرێبه‌ستێكیان ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى كۆرى نه‌ناسراو بۆ دابین كردنى سندوقى ده‌نگدان كه ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى جیا ده‌كاته‌وه‌و ده‌ینێرێت بۆ داتابهیسێكى ناوه‌ندى له‌پاش كۆتایى هه‌ڵبژاردنه‌كان و داخستنى بنكه‌كان.
ته‌نها كه‌مێك زانیارى هه‌یه له‌سه‌ر كۆمپانیا كۆرییه‌كه، ئه‌ویش له‌سه‌ر ماڵپه‌رێكى تایبه‌ت به كۆمپانیاكه. وه‌ك عێراقییه‌كان ده‌ڵێن تاكه ئه‌زمونى هه‌ڵبژاردن كه پێشتر ئه‌و سندوقانه‌ى تێدا به‌كارهاتبێت هه‌ڵبژاردنى قیرغستان بوه‌و ئه‌وش به كاره‌سات كۆتایى هاتوه به‌هۆى خراپى سیستمه‌كه‌وه.
كۆمپانیاكه هیچ وێنه‌یه‌كى نه‌خستوه‌ته‌روو سه‌باره‌ت به ئه‌زمونى هه‌ڵبژاردنى قیرغستان كه ئه‌مه‌ش پرسیارى ئه‌وه دروست ده‌كات كه ئه‌و ده‌نگۆیانه تا چه‌ند راستن سه‌باره‌ت به ئهزمونكردنى پێشترى ئه‌و سیستمه ئه‌لیكترۆنییه.
پرسیارێكى دیكه ئه‌وه‌یه كه بۆچى كۆمسیۆن گرێبه‌ستى كردووه له‌گه‌ڵ ئۆفیسى كۆمپانیایه‌كدا له پۆله‌نداو واژۆ كردنى له توركیا، ئه‌گه‌ر به راستنى كۆمپانیاكه بنكه‌ى سه‌ره‌كى له كۆریایه و له‌وه‌ش زیاتر كۆمپانیاكه ناوێكى تۆماركراوى بێ ناونیشانه.
سه‌ركرده عێراقییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، به‌هۆى ئه‌وه پرۆسه‌ى وردبینى كردنى سه‌ره‌تایى سیستمى به‌رێوه‌به‌ردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و سیستمى ئه‌رشیفى زانیارییه‌كان و ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه شكستى هێنا هه‌ربۆیه كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌ركه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆ.
له رۆژى هه‌ڵبژاردندا، هه‌ندێك له كاندیده‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له سندوقه‌كان به شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌ستیان كه‌وتوه هاوتا نه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و ژمارانه‌ى كه نێردرابوون بۆ سیستمه ناوهندییهكهو به‌شێك له كاندیده‌كانیش ده‌ڵێن له هه‌ندێك له سندوقه‌كان هیچ ده‌نگێكیان نه‌هێناوه له‌كاتێكدا كاندیده‌كه بۆ خۆى له‌و سندوقه ده‌نگى داوه. ته‌نانه‌ت ژماره‌ى تایبه‌تى هه‌ر “ی‌و ئێس بى”یه‌ك له‌سه‌ر سندوقه‌كان وه‌ك یه‌ك نه‌بوون له هه‌موو بنكه‌كان.
له كاتێكدا كۆسیۆن زیاتر له ١٠٠٠ سكاڵاى به‌ده‌ست گه‌یشتوه، به‌ڵام پێناچێت ره‌زامه‌ندنى نیشان بدات بۆ داواكارى لایه‌نه‌كان بۆ دوباره ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست یاخود دوباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن، ئه‌ویش بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه.
یه‌كه‌م، زۆرینه‌ى سیاسیه‌كانى عێراق مه‌ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه توندوتیژى روو بدات به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دووباره ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ببێته‌هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى كورسى هه‌ندێك له سیاسیه‌كان (به تایبه‌ت له‌لایه‌ن لیسته‌كه‌ى موقته‌دا سه‌دره‌وه).
دووه‌م، له‌به‌رى ئه‌وه‌ى نایانه‌وێت گومان دروست ببێت له شه‌رعى بوونى سیستمى ئه‌لیكترۆنى ده‌نگدان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش كارێكى هه‌ڵه‌یه، كۆمسیۆن پێویسته بریار بدات به دوباره ئه‌ژمار كردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان بۆ به‌شێكى سندوقه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ههرهمهكى (له‌وانه‌یه ٢٥٪ى ده‌نگه‌كان) بۆ گێرانه‌وه‌ى متمانه بۆ هه‌ڵبژاردن له ئێستا‌و له داهاتوشدا.
ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن وا نه‌كات، وه‌ك زۆربه‌ى عێراقیه‌كان پێیانوایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ترسیان هه‌یه له‌وه‌ى كه به ده‌ستى خۆیان خۆیان توشى كێشه‌ى گه‌وره بكه‌ن ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كان ئه‌وه نیشان بده‌ن كه جیاوازى هه‌یه له نێوان ده‌نگى راسته‌قینه‌ى ناو سندوقه‌كان و ده‌نگى جیاكراوه‌ى سندوقه‌كان به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى.
ده‌ركه‌وتنى جیاوازییه‌كى له‌و شێوه‌یه ئه‌وه ده‌خاته‌روو كه كێشه هه‌بێت له سۆفتوێرهكهدا یاخود له‌وانه‌یه هاك كرابێت. به‌ڵام له ئێستادا ده‌نگۆى پلانگێرى له ناو خه‌ڵكدا بڵاوه (هه‌ندێك له كورده‌كان ره‌خنه له توركیا ده‌گرن یاخود مه‌سعود بارزانى، كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتى ده‌كرێت بۆ ئه‌و ئه‌نجامه سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كوردستان، له كاتێكدا هه‌ندێكى تر ره‌خنه له وڵاتانى كه‌نداو ده‌گرن بۆ هاك كردنى سیستمه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندى موقته‌دا سه‌در وه‌ك كارتێكى نوێ دژى ئێران)
له‌ده‌ستدانى متمانه به دیموكراسیه‌تى عێراق زۆر له‌وانه جدى تره، هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه فلاشه‌كه یاخود گواستنه‌وه‌ى داتاكان پارێزراو بوون.
نوسینی. مایكل رۆبن
و. نیاز نایف
سەرچاوە:دیبلۆمات مەگەزین