(ریفۆرم‌و كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌یی به‌بێ مامۆستا‌و كادری په‌روه‌رده‌ناس به‌هه‌ده‌ردانی وزه‌و كاته)
كاری مامۆستایه‌تی یه‌كێكه له‌كاره هه‌ره زه‌حمه‌ته‌كان له‌و وڵاتانه‌دا كه خاوه‌ن سیستمێكی په‌روه‌رده‌ی مۆدێرنن. هاوكات یه‌كێكه له‌كاره هه‌ره ئاسانه‌كان له‌و وڵاتانه‌دا كه خاوه‌ن سیستمێكی په‌روه‌رده‌ی ته‌قلیدی‌و باون (ترادیسیۆناڵ). كاری مامۆستایه‌تی ئه‌زبه‌ركردنی ناواخنی كتێبێك‌و ساڵه‌های ساڵ توتی وتنه‌وه نییه. هه‌روه‌ها داوای ئه‌زبه‌ركردن‌و توتی وتنه‌وه‌ی ناواخنی ئه‌و كتێبانه له‌لایه‌ن قوتابیانیشه‌وه نییه.
مامۆستا سه‌راپا ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ به‌ژێر ده‌ستیاندا تێده‌په‌ڕێت، هه‌ر له‌سه‌رۆك په‌رله‌مان‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوه‌وه تا ده‌گات به‌دكتۆر، پڕۆفیسۆر، دارتاش، شۆفێر، هونه‌رمه‌ند، پۆلیس، میدیاكارو راوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و… و…و…تاد. هه‌ربۆیه هه‌ر خه‌له‌لێك له‌سیستمی فێركردن به‌گشتی‌و مامۆستا به‌تایبه‌تیدا هه‌بێت، ئه‌وا كاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ‌و نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر كۆی سیستمی كۆمه‌ڵگه له‌ئێستاو ئاینده‌دا داده‌نێت.
لێره‌و له‌وێ جارجاره گوێبیستی ریفۆرمی په‌روه‌رده‌یی‌و سازدانی كۆنفرانس‌و كۆبونه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی ده‌بین، كه به‌دروشمی “بودجه‌یه‌كمان له‌وه‌زاره‌ت هه‌یه‌و تا زووه باسه‌رفی كه‌ین”و ئیدی كۆمه‌ڵێك دۆست‌و ناسیاو به‌ته‌له‌فۆن كۆده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ده‌ره‌نجامدا وه‌ك كۆی پرۆسه‌كانی دونیای ئێمه به‌ده‌ره‌نجامی “چاكی مه‌كه باخراپ نه‌بێت” كۆتایی دێت.
به‌شداربوان، كه‌رت ده‌بن‌و دوو تاقمی‌و سێ تاقمی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و ورته ورت‌و بۆڵه‌بۆڵ‌و وتی وتی تا كۆنگره‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت. كه‌مینه‌یه‌ك له به‌شداربوان ده‌زانن باس له چی ده‌كه‌ن و چی‌یان ده‌وێت و زۆرینه‌یه‌كیش خواخوایه‌تی كۆنگره به‌سه‌لامه‌تی‌و كه‌مترین زه‌ره‌رو داواكاری نوێ كۆتایی بێت.
خاڵی مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه، كه هیچ ڕیفۆرم و كۆڕ و بڕیارێك به بێ هه‌بوونی مامۆستایه‌كی چاك‌و ئاماده‌كراو سه‌ركه‌وتنێكی رێژه‌یی به‌رزی لێچاوه‌ڕوان ناكرێت‌و بێهوده‌یه. هه‌ر بۆ نمونه له‌م كۆنگره‌یه‌ی دواییدا بڕیاردراوه مامۆستا توێژینه‌وه بكات، ده‌ی كه تۆ مامۆستایه‌كی ئاماده‌كراوت به‌خوێندنی مامۆستایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی نوێت نه‌بێت، ئه‌م داوایه‌ی چۆن لێ ده‌كه‌یت. له كۆلیژه‌كانی په‌روه‌رده‌ی تۆدا هێشتا مامۆستا فێری وانه و زانیاری ده‌كرێت و كۆی پرۆسه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك گه‌یاندنی وانه‌و مامه‌ڵه‌و پلاندانان‌و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌دوو توێی یه‌ك دوو كتێبی ره‌ق‌و وشك به‌ناوی مامۆستایه‌كی به‌دبه‌ختدا كه له‌خوێندن‌و زانكۆیه‌كی ته‌واو ترادیسیۆنالیدا شه‌هاده‌ی پێی دراوه؟
به‌كورتی، تۆ پێش ئه‌وه‌ی ریفۆرم له‌قوتابخانه‌و سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردندا بكه‌یت، ده‌بێت كادری بۆ دروستبكه‌یت، واته ده‌بێت سه‌ره‌تا ریفۆرم له‌خوێندنی كۆلێژی په‌روه‌رده‌و ئه‌و به‌شانه‌ی تری زانكۆدا بكه‌یت، كه مامۆستات بۆ ئاماده‌ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی تره‌وه تۆ ده‌بێت، ریفۆرم له‌سیستمی سایكۆلۆژیای منداڵ كۆكردۆته‌وه‌و ده‌ته‌وێت هه‌موو به‌رپرسیاریه‌ته‌كه بده‌یت به‌سه‌ر شانی باخچه‌ی منداڵاندا بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئاماده بۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه بێنیته كایه.
كه‌واته یه‌كێك له‌شكسته‌كانی ڕیفۆرمه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌جێی ئه‌وه‌ی جارێ كار له‌قۆناغی یه‌كه‌م و سێیه‌مدا بكه‌یت، واته باخچه‌كان (بۆ بونیادنانی نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئاماده‌كراو)و خوێندنی باڵا) بۆ ئامده‌كردنی كادر‌و مامۆستای ئاشنا به‌په‌روه‌رده‌و فێركردنی نوێ)، هاتوویت جار له‌دوای جار به قوتابخانه‌كانه‌وه گیرساویته‌وه‌و سه‌رت لێهاتۆته‌وه یه‌ك‌و ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌یت، یه‌كێك لێی رازییه‌و سه‌د لیی ناڕازی.
سه‌باره‌ت به‌مامۆستا، لێره‌دا به‌چه‌ند خاڵێك هه‌ندێك له‌سیماكانی مامۆستایه‌كی چاك یان بابڵێم نۆرماڵ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
– له‌ناوه‌ڕۆكی پلانی فێربون ئاگاداره.
– چالاكانه پلان ده‌رباره‌ی وانه‌وتنه‌وه داده‌نێت.
– خوازیاری داهێنان و گه‌شه‌كردنه.
– به باشی بۆ قوتابییه‌كانی ڕوون ده‌كاته‌وه كه پێویسته چی فێربن.
– له كاره‌كه‌یدا، دڵ و مێشك و بربڕه‌ی پشتی به‌كارده‌هێنێت.
– به‌رده‌وام ڕێنمایی و تێبینی ده‌دات به قوتابییه‌كانی.
– به وردی له میتۆدی وانه‌وتنه‌وه‌ی خۆی ده‌ڕوانێت و به‌خۆداچوونه‌وه بۆ خۆی ده‌كات.
– توانای په‌روه‌رده‌ناسییانه‌ی هه‌بێت، واته هه‌ر كارێكی پراكتیكییانه‌ی پاڵپشت بێت به تیۆرییه‌ك.
– ئێمپاتی (خۆ له‌جێی ئه‌وی دانان)ی هه‌بێت و حه‌ز به كاره‌كه‌ی بكات.
– زه‌خیره‌یه‌ك له ستراتیجیه‌تی وانه‌وتنه‌وه به‌كاربهێنێت.
– توانای به‌خۆداچوونه وه و ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتنی هه‌بێت.
– كاتی هه‌بێت بۆ گوێگرتن له ڕاز و نیازی قوتابیه‌كانی.
– له ناو پۆل و ده‌ره‌وه‌ی پۆلدا، توانای پلاندانان و پێشه‌وایه‌تیكردنی هه‌بێت.
– توانای به‌سه‌ر ئه‌و وانه‌یه‌دا بشكێت كه ده‌یڵێته‌وه (ده‌یانڵێته‌وه).
– چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری هه‌بێت له فێربوون و سوودوه‌رگرتنی قوتابیانی.
– به كه‌یف و خۆشییه‌وه بچێته پۆله‌وه و تامه‌زرۆی گه‌یاندنی زانیاری و فێركردن بێت.
– تێبینی ورد و ڕوون سه‌باره‌ت به توانای قوتابی له ڕووی فێربوونی وانه‌كان و لایه‌نی
سۆسیاله‌وه به قوتابی و دایك و باوكی بدات.
– گیانێكی پۆزه‌تیڤانه‌و سۆزێكی گه‌رمی هه‌بێت و پیشانی قوتابی و هاوكارانی بدات.
– زۆر گرنگه كه پرۆفیشونێل بێت.
– زۆری دی…
– ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت، كه نووسین و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه به ده‌م ئاسانن و كار و
هه‌وڵدانی زۆری گه‌ره‌كه، وه‌ك ده‌ڵێن: “ڕه‌نجی گه‌نجی ده‌وێت!”.