رێكخراوی هیومان رایتس ۆزچ لەبارەی مەرگی ژینا ئەمینی، رایگەیاند، مردنی ئەو كچە دوای دەستگیركردنی بەهۆی شێوازی جلوبەرگەكەیەوە، بەڵگەی رەفتارێكی ستەمكارانەیەو داواش لە دەسەڵاتدارنای ئێران دەكات لێكۆڵینەوەیەكی شەفاف لەبارەی مەرگی ژیناوە بكەن و لێپرسینەوە لەبەرسانی مردنیشی بكەن و دەستبەجێش یاسای حیجابی زۆرەملێ هەڵوەشێننەوە.
رێكخراوەكە لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ژینا ئەمنی كە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقی تارانەوە بەپاساوی “حیجابی نادروست” دەسگیركراو براكەی لەگەڵدا بوە، كاتێكدا لە دەرەوەی بارەگای پۆلیس چاوەڕێی خوشكەكەی بوە، خۆی و كەسانی دیكە گوێیان لە هاوار بوەو چەند ژنێک کە بیناکەیان بەجێهێشتوە وتویانە، “کەسێکیان لەوێ کوشتوە.”
رۆژی 15ی ئەیلول ناوەندی زانیاری پۆلیسی ئێران بانگەشەی ئەوەی كرد كە ژینا لە کاتی دەستبەسەریدا توشی كێشەی دڵ بوە و دەستبەجێ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ژمارهیهك له بهرپرسانی پێشو و ئێستای ئێران لهوان ئهندامانی پهرلهمان و سهرۆك كۆمار داوایان له دهسهڵاتداران كردوه كه رونكردنهوه و لێكۆڵینهوه لەبارەی روداوهكه بكهن.
هیومان راتیس ۆوچ وتویەتی”چەندین ڕوداوی ئەم دواییەی پۆلیس بە بەکارهێنانی هێزی نایاسایی دژی ژنان بەهۆی پابەند نەبون بە یاساکانی حیجابی زۆرەملێ، ڕەخنەی بەرفراوانی لێکەوتۆتەوە. لە مانگی تەمموزدا پۆلیس ژنێکی دەستگیرکرد کە بەهۆی پابەندنەبونیەوە هەراسان کرابو… بەپێی زانیارییەکان لە دەستبەسەریدا لێی دراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی خوێنبەربون، ئەوەش بەرلەوەی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی رەسمی دەوڵەت ناچار بکرێت داوای لێبوردن بکات.”
هەروەها رێكخراوەكە لەبارەی مەرگی ژینا وتویەتی”مردنی ژنێک دوای دەستگیرکردنی بەهۆی شێوازی جلوبەرگەکەیەوە بەڵگەی رەفتارێكی ستەمكارانەیە.”
وتوشیەتی” ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف، لێپرسینەوە لە بەرپرسانی مردنی ژینا بە شێوەیەکی گونجاو و دابینکردنی قەرەبو بۆ خێزانەکەی زۆر پێویستە.”
جەختیشی كردۆتەوە كە “دەسەڵاتدارانی ئێران دەبێ دەستبەجێ یاسای حیجابی زۆرەملێ هەڵبوەشێننەوە و ئەو یاسایانەی تریش کە ژنان لە ئازادی و مافەکانیان بێبەشدەکەن لابەرن یان هەمواریان بكەنەوە. تەنها بەوەش بەرەوپێشچونێك دێتەدی بۆ زاڵبون بەسەر جیاكاری و توندوتیژی و ئەو مەرگەی كە نیوەی كۆمەڵگەی ئێران بەدەست دەوڵەتێكی سەركەوتكەرەوە دەیچێژن.”