لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن نەورۆز و بەهار و ساڵی نوێتان پیرۆز !

نەورۆز و بەهار و ساڵی نوێتان پیرۆز !

0 تێبینییەکان 83 بینینەکان

جەژنی نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵی کوردی و بەهاری کوردان لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بە تەواوی پێکهاتەی نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان، پیرۆز دەکەم .بەهیوام لەم بەهارەدا گەشت و سەیران و دڵخۆشیەکانتان زیاتر بێت و لە کەشێکی ئارامدا یادی بەرخودان و بەرگری و نەورۆز و بەهار بکەنەوە .

هەر لێرەدا بەپێویستی دەزانم ئاماژە بەوە بکەم ، هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بە بەرپرسیاریەتیەکی زیاتر و گەورەتر هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو وەزعیەتە پڕ لەناخۆشیەی کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو لە قەیرانی ئابوری و شەڕی داعش چەشتیان و و کۆتایهێنان بە نەهامەتیەکان و گەیشتنی خەڵکی کوردستان بە ژیانێکی پڕ لە خۆشی و رەفاهیەت دەبێت یەکێک لە ئەرک و بەرپرسیاریەتیە مێژوویەکان بێت .

داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌که‌م ناکۆکییه‌کان له‌پێناو خزمه‌تکردنى زیاتر و خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیان وه‌لابنێن و حکومه‌تى نوێ پێکبهێنن تا له‌ سایه‌یدا ئارامى و خۆشگوزه‌رانى و بێته‌ کایه‌وه‌.

هاوکات پیرۆزبایى زۆر له‌ کوردانى رۆژئاوا ده‌که‌ین به‌بۆنه‌ى سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا و ئومێده‌وارین ئه‌و قوربانیه‌ى له‌و پێناوه‌دا داویانه‌ وڵاتانى نوێوده‌وڵه‌تى له‌به‌رچاوى بگرن و ناوچه‌کانیان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌و پارێزگاریان لێ بکه‌ن.

جارێکیتر جەژنی نەورۆز پیرۆز بیت

هاوڕێتان

مام خدر

سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

نەورۆزی 2019

هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail