ئێمە لە سایتی ئاشتی لەچوارچێوەی کەمپینی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەوەرێکی تایبەتیمان کردۆتەوە بۆ کاندیدانی لیستی ئازادی ژمارە (١٦٤) ، ( زیاد کریم پیرداود )کاندیدی ژمارە ( 26 ) دەڵیت (مرۆڤ لەسێبەری ئازادیدا دەتوانێت شکۆی خۆی بپارێزێت و داهێنان بکات) دەقی دیدوبۆچونەکانی لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا بخوێنەرەوە :
سایتی ئاشتی: ( خاک – نان – ئازادی ) دورشمی لیستی ئازادییە بۆ ئەو خولەی پەرلەمانی کوردستان ، دەتانەوێت لەرێگای ئەو دورشمە چی بە خەڵک و دەنگدەرانتان بڵێن ؟
زیاد کریم پیرداود: لەدیدو تێڕوانین و قەناعەتی فیکری و سیاسی حزبی شیوعی کوردستان بەگشتی و لیستی ئازادی بەتایبەتی خاک نان ئازادی سێ چەمک و پێناسەی فەلسەفی جوگرافی کۆمەڵایەتی گرنگن و هەر خۆی هێڵەگشتییەکانی حزبمان پێک دەهێنن دیارە خاک سەرزەمینی ژیان و گوزەران و ئارامی و ماڵێکی کۆمەڵایەتی بچوکی مرۆڤە . مرۆڤ بە بێ خاک بەمانای ئاوارەیی و گەڕیدەیی و بێ ئۆقرەیی . نەک هەرئەمە بەڵکو هەرخوودی خاک بەشێکی گەورەی ناسنامەی نەتەوە پێک دەهێنێت. بەڵام لای لیستی ئازادی خاک کاتێک ماناو پیرۆزی دەبەخشێت کەمرۆڤ تیایدا نان تیایدا لەقوڕگی شێرنەبێت . ناکرێت لەسەرخاکێک جیاوازی چینایەتی ئاسمان و ڕێسمان بێت . بۆیە لیستی ئازادی لەپەرلەمان کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی نان وژیانێکی شایستەبۆهەمووان. چەمکی ئازادیش ڕەهەندێکی قوڵی دیموکراسی و کولتوری هەیە و بگرە ناسنامەی دیموکراسی بوونی هەرحکومەتێک بەندە بەچۆنیەتی زامنکردنی ئازادی بۆهەموان . لەدیدی ئێمە مرۆڤ لەسێبەری ئازادیدا دەتوانێت شکۆی خۆی بپارێزێت و داهێنان بکات . سەرەنجام خاک ونان وئازادی سێ چەمک و بونیادی گرنگ و لەیەک جیانەکراوەن و بەیەکەوە دەبنە بنەمای بیناکردنی ژیان و وڵاتێکی ئاوەدان و پڕلەجوانی.
سایتی ئاشتی : وەکو لای هەمووان ئاشکرایە ناعەدالەتیەکی زۆر لە دابەشکردنی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە هەیە و جیاوازیەکی چینایەتی گەورە لە کۆمەڵگا بە روونی بەدیدەکرێت،کەسانێک دەستیان بەهەموو رەفاهیەتێک دەگات و بەشی هەرە زۆری خەڵکیش لە نانی بەیانی مناڵەکانی دڵنیا نیە، ئێوە لەم بارەیەوە بەرنامە و پلانتان چیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو جیاوازییە ؟
زیاد کریم پیرداود: وەکو لای هەمووان ئاشکرایە ناعەدالەتیەکی زۆر لە دابەشکردنی سەروەت و سامانی ئەو وڵاتە هەیە و جیاوازیەکی چینایەتی گەورە لە کۆمەڵگا بە روونی بەدیدەکرێت،کەسانێک دەستیان بەهەموو رەفاهیەتێک دەگات و بەشی هەرە زۆری خەڵکیش لە نانی بەیانی مناڵەکانی دڵنیا نیە، ئێوە لەم بارەیەوە بەرنامە و پلانتان چیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو جیاوازییە ؟
زیاد کریم پیرداود:عەدالەت لەهەمووبوارەکاندا واتا عەدالەتی سیاسی کۆمەڵایەتی ئابوری ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لەبوژانەوەی ژیانی مرۆڤ و گەشەپێ کردنی کولتوری ئینسان دۆستی و چەسپاندنی یەکسانی لەنێوان مرۆڤەکان لەسەربنچینەی ئەرک وماف دا . بەبئ عەدالەت زوڵم وستەم و جیاوازی چینایەتی و چەوساندنەوە بەشێوەیەکی فراوان تەشەنە دەکات . بۆیەش چەسپاندنی عەدالەت ئامانجی دێرینی حزبی شیوعی کوردستان و ئێستای لیستی ئازادیە.
سایتی ئاشتی : دەسەڵاتدارانی کوردستان ماوەیەکە خەریکی بەتایبەتیکردنی کەرتەکانی خزمەتگوزارین وەکو ئاو و کارەبا ونەخۆشخانە و قوتابخانە ….هتد ، بێگومان ئەوە زەنگێکی خەتەرناکە و شیوعیەکان هەر زوو درکیان بەم مەترسیە کرد و بەشیوازی جۆراو جۆر نارەزایەتیان دەربڕی ، لەپەرلەمان چۆن رێگری لەم سیاسەتە نیو لیبرالزیمە دەکەن ؟
دەسەڵاتدارانی کوردستان ماوەیەکە خەریکی بەتایبەتیکردنی کەرتەکانی خزمەتگوزارین وەکو ئاو و کارەبا ونەخۆشخانە و قوتابخانە ….هتد ، بێگومان ئەوە زەنگێکی خەتەرناکە و شیوعیەکان هەر زوو درکیان بەم مەترسیە کرد و بەشیوازی جۆراو جۆر نارەزایەتیان دەربڕی ، لەپەرلەمان چۆن رێگری لەم سیاسەتە نیو لیبرالزیمە دەکەن ؟
زیاد کریم پیرداود: بەتایبەت کردنی کەرت ودامەزراوە خزمەت گوزارێەکان کە دەمێکە حکومەت دەستی پێ کردووە زوڵمێکی چینایەتی وکۆمەڵایەتیە و هەروەها خۆدزینەوەی حکومەتیشە لەجێ بەجێ کردنی کارنامەو ئەرکەکانی . بۆیە حزبمان و لیستی ئازادی وەکولیستی حزب لەپەرلەمانی داهاتوو لەهەموو بوارەکاندا خەبات دەکات بۆ نەهێشتنی سیاسەتی فرۆشتنی دامەزراوە خزمەت گوزاریەکان بەکەرتی تایبەتی.