حزبى شيوعى كوردستان
بەڕێزان/ خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی هاوڕێ کەریم ئەحمەد
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان هاوخەمی قوڵی خۆی ڕادەگەیەنێت بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری گەورەو ڕەمزی خەباتی نیشتیمانی و چینایەیەتی سەرکردەی هاوڕێ ( کەریم ئەحمەد ) باوكى شەهید بۆتان و سکرتێری پێشووی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان ، لە دەستدانی ئەو کەڵە تێکۆشەرە کەلێنێکی زۆر لە خەبات و تێکۆشان دروستدەکات ، هاوڕێ کەریم وێنەی لە خۆبردووترین خەباتگێری عێراق و کوردستان و ناوچەکەیە کەژیانی تێکۆشانی پڕ لە هەوراز و نشێوی تەی کردووە و هەموو ژیانی لە پێناو هەستە مرۆییەکانی تەرخانکردووە بەوپەڕی ڕاسگۆییەوە پابەندیبنەما فیکری و سیاسیەکانی بوو . بە کۆچی دوایی هاوڕێ (کەریم ئەحمەد ) سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی عێراق و کوردستان گەلی عێراق و کوردستان بەرخودانکارێکی خاکی و سەر ڕاستی ڕاستەقینەی لە دەستدا کە قوتابخانەی تێکۆشانێکی بێوچان بووە و هەمیشە دیدو تێڕوانینەکانی بۆنەوە دوای نەوە دەمێنێتەوە .
لە خەبات و تێکۆشاندا هەمیشە لە پێشەنگی دا مایەوە و خاکەڕاییانە درێژەی بە کاروانەکەیدا . بەبەردەوام لەپێناو هێنانە کایەی سەربەخۆیی و دیموکراتیدا هیچ ڕۆژێک سڵی نەکردەوە و بەهەموو توانایەوە ڕووبەڕووی سەختیەکان و زوڵم و زۆرداری بۆوە .
گیانت شاد و هەمیشە لەیاد و یادەوەریماندا بە زیندوویی دەمێنیتەوە ، دڵنیابە ڕێگاکەت بەردەوام دەبێت .
مەکتەبی سیاسی
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
14/7/2022