لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد .

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی حزبی شیوعی کوردستانیان کرد .

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان
لەشاری کەرکوک وەفدێکی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەسەرۆکایەتی هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سەردانی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان کرد و لەلایەن بەرپرسانی مەڵبەند بەگەرمی پێشوازیکران ..
لەم دیدارەدا پەیوەندی و کاری هاوبەشی نێوان هەردوولا لەسەر ئاستی شارەکە تەوەرێکی سەرەکی بوو، هەردوولا هەموو ئامادەییەکی خۆیان راگەیەند لەمەودوا کاری هاوبەش ئەنجام بدرێت بەتایبەت لەپرسە ئینسانی و نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان. هەردوولاش کۆکبوون لەسەر ئەوەی کێشە و ئاریشەکانی شارەکە پێویستی پێبەجێکردنی پلان و بەرنامەیەکی ئازادیخوازی و یەکسانیخوازی بە پێویست دەزاندرێت .
لەکۆتاییدا وەفدی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەگەرمی بەڕێکران .
0 FacebookTwitterPinterestEmail