توێژەرێکی کۆمەڵایەتی دەڵێت، تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە وەرزی هاویندا زیاد دەبن و ئەمەش بە زۆرێک لە ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان پشتڕاست دەکرێتەوە و تاوانەکان لە زستاندا بەڕێژەی 15% کەمترن لە زستان.
فالح القرەیشی، توێژەری کۆمەڵایەتی بە “بغداد الیوم” راگەیاندوە، “شارەکانی عێراق هەمیشە شاهیدی بەرزبونەوەی بەرچاوی ڕێژەی تاوانە کۆمەڵایەتییەکانن لە وەرزی هاویندا ئەم بەرزبونەوەیە کاریگەرییەکی نەرێنی دروست دەکات، بەهۆی کاریگەری گەرمی لەسەر ڕەفتاری مرۆڤ”
ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەکانی هاوڵاتی لە هاویندا بەهۆی قەیرانی ئاو و کارەبا و قەیرانەکانی تری ژیانەوە زۆرن، بۆ ئەوەش زیادبونی ژمارەی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان دەبینین و ئەوەش نیشاندەرێکە و لێکۆڵینەوەش هەیە کە ئەمە پشتڕاستدەکاتەوە.
ئەو توێژەرە کۆمەڵایەتییە باسی لەوەشکردوە، کە “تاوانە کۆمەڵایەتییەکان هەمیشە دەرونین، بە دڵنیاییەوە بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەرونی مرۆڤ هەیە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە وەرزی زستان شایەتحاڵی تاوانە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان نەبێت، بەڵام لەوانەیە کەمتر بێت بو ڕێژەی نزیکەی 15% لە وەرزی هاویندا”.
عێراق لە ساڵی 2022دا نزیکەی 22 هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی لە دژی منداڵان و ژنان و بەساڵاچوان و پیاوان تۆمارکردوە، هاوکات مەزەندە دەکرێت لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2023دا تەنها 7 هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراون.