لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بۆ حزبی شیوعی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بۆ حزبی شیوعی کوردستان

0 تێبینییەکان 11 بینینەکان

به‌ڕێز / مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم…
به‌ناوی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین .
به‌بۆنه‌ی رۆژی 30 ی حوزه‌یران كه‌ تیایدا به‌ بریارێكی بوێرانه‌و ژیرانه‌ و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵومه‌رجی نوێی ره‌خساو بوه‌ رۆژی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان .
ئه‌گه‌رچی مێژووی عێراقی نوێ‌ و تێكۆشانی شیوعیه‌كان به‌شێكی گرنگ و دانه‌براوه‌ له‌ رووداو و هه‌ڵچون و داچونه‌كانی ئه‌و مێژووه‌ ، بێشك شیوعیه‌كانی كوردستان پایه‌یه‌كی گرنگ و بنه‌ره‌تین له‌و روداو و ئاڵوگۆریانه‌ی عێراق و به‌شێكی ئه‌و مێژووه‌ پر شانازی و سه‌روه‌ریانه‌یان پێده‌برێت له‌ تێكۆشان به‌رامبه‌ر به‌ زوڵم و سته‌می ئیستعماری كۆن و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گه‌لێك پیلانی كۆمپانیاكانی نه‌وت كه‌ بۆ ملكه‌چ پێكردنی ته‌واوی گه‌لانی عێرق رێكده‌خرا .
به‌رێزان … كۆمه‌ڵگاكه‌مان (كوردستان ) به‌دۆخێكی ناله‌باردا تێده‌په‌رێت سه‌رباری ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی بێكاریه‌كی ترسناك كه‌ هیچ خێزانێك بێبه‌ش نیه‌ له‌ بێكارێك و دووان و چه‌ندین قه‌یرانی هه‌مه‌جۆر ژیانكردنی به‌جۆرێك سه‌خت كردووه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ ته‌واوی رایه‌ڵه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێت له‌ پاڵ ئه‌و دۆخه‌ شێواو و شپرزه‌یه‌ی عێراق كه‌ كاریگه‌ری سلبی كردۆته‌ سه‌ر سه‌رجه‌م چین و توێژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .
به‌رێزان … ئه‌م دۆخه‌ رامانده‌چه‌نێت و وا ده‌خوازێت حزب و لایه‌نه‌ شیوعی و چه‌په‌كان له‌غه‌می سبه‌ینێی گه‌لدابن به‌ زیاتر لێكنزیك بونه‌وه‌و دۆزینه‌وه‌ی ئامرازی گونجاوی خه‌بات .
پیرۆزبێت رۆژی 30 ی حوزه‌یران
پیرۆزبێت 29 ساڵ خه‌باتی خۆنه‌ویستانه‌ی حزبی شیوعی كوردستان .
هه‌رشاد بن ……..
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

٣٠-٦-٢٠٢٢

0 FacebookTwitterPinterestEmail