د. ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی، ڕایگەیاند کە بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027، داوای دامەزراندنی پزیشک و کارمەندان کراوە تاوەکو هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق مامەڵە بکرێن و بۆشاییەکان پڕبکرێنەوە.
لە ئێستادا 13 هەزار خۆبەخش لە دامەزراوە تەندروستییە گشتییەکاندا کاردەکەن و داواکراوە بکرێن بە گرێبەست، هاوکات داوا لە حکومەتی عێراق کراوە ئامێری پێشکەوتووی پزیشکی وەک سیتی و ئێم ئاڕ ئای بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم دابینبکات.
جگە لەوەش، وەزارەتەکە داوای کردووە هەرێم پشکی لە قەرزی درێژخایەندا هەبێت، هەروەها پشکی دەرمانی هەرێم 12.67٪ـە و داوا دەکرێت پشکی هەڵەبجەش بە جیاواز لە بەغدادەوە دیاریبکرێت.
بەرپرسێکی دارایی جەختی کردەوە کە سەرجەم ئەم داواکارییانە لە پشکی هەرێم بۆ بودجەی 2027 جێگیرکراون و هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ پەسەندکردنیان لە بەغداد، بە تایبەت کە ناردنی ئامێرە پزیشکییەکان لە دوای ساڵی 2018ـەوە ڕاگیابوو.
کەرتی تەندروستیی هەرێم بەدەست کەمیی میلاکاتەوە دەناڵێنێت، و وەزارەت دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم بودجەیەوە کێشەی 24 هەزار خۆبەخش و قەیرانی ئامێرە پزیشکییەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا بە یجاری چارەسەر بکات.
45