سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکى لە مافى رۆژنامەنوسان، داوایکرد حکومەتى هەرێم و دەسەڵاتى دادوەرى سەرلەنوێ دۆسیەى تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنوسان هەڵبدەنەوە و بەدواداچونیان بۆ بکەن.
دیارى حاجى محەمەد بەڕێوەبەرى سەنتەرى میترۆ لە مەراسیمى یادى ١٢١ ساڵەى رۆژنامەگەرى کوردى لە هەڵەبجە داوایکرد، حکومەتى هەرێم لێکۆڵینەوە لەو هێرش و پێشێلکاریانە بکات کە دەکرێتە سەر ڕۆژنامەنوسان بۆ ئەوەى ڕۆژنامەنوس بە ئازادى ڕەها و بێ دودڵى و ترس ڕوماڵى ڕووداوەکان بکەن.
ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا ویستێکى سیاسى ئامادەنیە بۆ ئەوەى هەرێمى کوردستان ببێتە مەشخەڵى دیموکراسى لە ناوچەکەدا
لەبەشێکیتری بەیاننامەکەە سەنتەری میترۆ هاتووە (لە هەرێمی كوردستان ئازادیی كاری رۆژنامەنوسیو مافی زانیاری بە یاسای رۆژنامەگەری “ژمارە (35)ی ساڵی 2007” و یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری “ژمارە (11)ی ساڵی 2013” پارێزاون، بەڵام بەردەوام لە گرژییە سیاسییەكاندا، رۆژنامەنوسان رووبەڕووی هەڕەشە، هەراسانكردن، لێدان، گرتن، و توندوتیژیی جۆراوجۆر دەبنەوە و بكەرانی ئەو كردارانەیش لە سزادان دەربازیان بووە.
یاسای رۆژنامەگەری “ژمارە (35)ی ساڵی 2007” دەبوو ببێتە بنەما بۆ مامەڵەكردنی هێزە ئەمنییەكان، بەرپرسە حزبییەكان و دادگاكان لەگەڵ رۆژنامەنوساندا.
سەنتەری میترۆ پێی وایە تا ئێستا ویستێكی سیاسی ئامادە نییە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان ببێتە مەشخەڵی دیموكراسی لە ناوچەكەدا و رۆژنامەنوسانیش بێ ترس لە تۆڵەكردنەوە كارەكانیان ئەنجامبدەن.
سەنتەری میترۆ داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات سەرلەنوێ بە قووڵی لێكۆڵینەوە لەو هێرشانەی سەر رۆژنامەنووسان بكات، كە بەچارەسەرنەكراوی ماونەتەوە، سەرلەنوێ لێكۆڵینەوە لە دۆسییەی تیرۆركردنی رۆژنامەنوسانو سوتانی كەناڵەكان بكاتەوە، هەروەها گەرەنتی بدات لە پاراستنی سەلامەتیی گیانی رۆژنامەنوسان لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتەكانیاندا لەسەر مەسەلەكانی گەندەڵیو خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات.
هەر شاد بن.
ئەمڕۆ ٢٢ی نیسانى ٢٠١٩، ١٢١ ساڵ بەسەر دەرچوونى یەکەم روژنامەی کوردیدا تێپەڕدەبێت و بەو بۆنەوە لە چەند شارێکى هەرێم چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت