رۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی ٢٠١٦/٨/٣١ ،به‌مه‌به‌ستی پیروزبایی كردن به بۆنه‌ی ٢١ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌مان( بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان) ،شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی ٣ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی رزگار علی به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی ٣ی هه‌ولێر و ژمارەیەک کارگێڕ ئه‌ندامانی مه‌ڵنەندی هەولێر سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر كرد و له لایه‌ن هاورێ مام خدر سكرتێری گشتی و ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازییان لێ‌کرا . وەفدی میوان وێڕایی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی حزبەکەیان لە ساڵرۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەکەمان جەختیان لە پەیوەندی مێژووی نێوانیان کردەوە و رۆڵی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان بەرز نرخاند لە پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان و هەڵوێستەکانیان لەبارەی یەکریزی نێو ماڵی کورد و هیز و لایەنە سیاسیەکان . لەکۆتاییدا وەفدی میوان لەلایەن هاوڕێیانی بزووتنەوەکەمان بە گەرمی بەڕیکران .