ئازیزم دیگۆ ، ئەم نامەیەت بۆ دەنوسم بەر لەوەی بچمە ناو ژووری نەشتەرگەری. ئەوان دەیانەوێ من پەلە بکەم، بەڵام من سوورم لەسەر ئەوەی کە دەبێ جارێ نوسینی ئەم نامەیە تەواو بکەم، چونکە من نامەوێ هیچ شتێك بە نیوەچڵی بەجێبهێڵم، بە تایبەتی دوای ئەوەی زانیم کە چ پلانێکیان بۆ من هەیە. ئەوان دەیانەوێ شکۆمەندیم ئازاربدەن لە ڕێگەی بڕینەوەی قاچم، پێیان ووتم پێویستە بڕینەوەی، لە گەڵ ئەوەشدا ئەم هەواڵانە بەو شێوەیە کاری لێم نەکرد بەو شێوەیەی ئەوان چاوەڕێیان دەکرد، چونکە من بەڕاستی بوومە ئەو ئافرەتە جەستە شێواوە دوای لە دەستدانی تۆ، بەڵام هێشتا لە ژیان ماوم.
من باکم بە ژان نیە تۆش ئەوە باش دەزانی، چونکە خۆت دەزانی ژان وئازار بەستراوە بەمن، هەرچەندە دان بەوە دەنێم کە من ئازاری زۆرم بینی کاتێ خیانەتت لێم کرد، لە هەموو جارێك کە دەتکرد، نەك تەنیا ئەو جارەی لە گەڵ خوشکەکەی خۆم خیانەتت لێم کرد بەڵکو لە گەڵ چەندین ئافرەتیتر کە خیانەتت لێم کرد.
من پرسیار لە خۆم دەکەم؛ ئەمانە چۆن هەڵخەڵەتاون بە تۆ؟ تۆ وا دەزانی من لە سەر کریستینا تووڕەم، من لێرە دان بەوە دەنێم کە لەسەر ئەو نیە تووڕەم، بەڵکو لە خۆم و لە تۆ تووڕەم، یەکەم لە خۆم چونکە من تێنەگەیشتم تۆ لەلای ئافرەتەکانیتر بە دوای چی دەگەڕای؟ چ شتێك ئەوان دەیانتوانی بە تۆی بدەن و من نەمدەتوانی پێتی بدەم! ئازیزم دیگۆ با خۆمان فریو نەدەین، من هەموو شتێكم پێدای کە مرۆڤێك بتوانێ بیبەخشێ، هەردووکیشمان ئەوە باش دەزانین، ئەی هاوار پێم بڵێ؛ چۆن توانیت ئەم هەموو ئافرەتە بۆ خۆت ڕاکێشی ناشیرینی کوڕە سۆزانیی ؟
هۆکاری نووسینی ئەم نامەیەم تەنیا بۆ تاوانبارکردنی تۆ نیە بە شتێك، بەڵکو من لە بەر بڕینەوە قاچم بۆت دەنوسم ( شتێکی نەفرەتیی، لە کۆتاییدا قاچم ئەوەی دەستکەوت کە دەیویست). لەسەرەتای پەیوەندیەکەمان پێم ووتی کەمن کەسێکی جەستە ناتەواوم، بەڵام ئەی هاوار بۆچی دەبێ هەموو کەسێك بەم دۆخەم بزانێت، ئێستاش هەر هەموویان پەککەوتنم دەبینن.
ئەمەت پێ دەڵێم بەر لەوەی تۆ لەوانە بیبیستی کە هەواڵت بۆ دەگوازنەوە، بمبوورە کە نەهاتمە ماڵ بۆئەوەی ئەمەت ڕووبەڕوو پێ بڵێم، بەڵام لەبەر دۆخی ئێستام نەتوانینم لە بەجێهێشتنی ژوورەکەم تەنانەت نەتوانینم بۆ چوون بۆ توالێت بە ڕاستی ناتوانم بێم بۆ ماڵ.
بە نیاز نیم تۆ نە هیچ کەسێکیتر وا لێبکەم بەزەیی بەمن بێت، نامەوێ هەست بە گوناهباری بکەیت، بەڵام ئەم نامەیەم بۆت نوسی تا پێت بڵێم ئازادت دەکەم وەکو قاچی خۆم لە خۆمت دەبڕمەوە، دڵخۆش بەو چیتر بە دوای مندا مەگەڕێ، نامەوێ هیچ لەبارەی من ببیستی، نامەوێ هیچ هەواڵێکی تۆ بزانم، تاقە شتێك کە بەر لەمردنم چێژی لێ ببینم بریتیە لە نەبینینی ئەو چڕوچاوە ناشیرین و نەفرەت لێکراوەی تۆیە کاتێ لە باخچەکەم پیاسە دەکەیت.
ئەمە هەموو شتێك بوو، ئێستا دەتوانم ئاشتیانە بچم قاچم ببڕنەوە، ماڵئاوایی کەسێكی شێت لە تۆ کە بە قوڵی خۆشی دەوێ ی !
(( ئەو نامەیەی کە نیگارکێشێ مەکسیکی “فریدا کاهلۆ” پێش ئەوەی قاچی ببڕدرێت بۆ هاوسەرەکەی خۆی (دیێگۆ ریڤێرا) نووسیویەتی ، بە یەکێك لە بەناوبانگترین نامەکانی دابڕان لە نێوان کەسایەتییە ناودارەکان دادەنرێت، بەو پێیەی هەستێکی دڵسۆزی دژ بەیەک لەخۆدەگرێت، لەنێوان خۆشەویستی و ڕق و توڕەییدا. مێژو و شوێنی نامەکە ١٩٥٣ مەکسیك ))