لاپەڕەی سەرەکی بیروڕا ئالان و شۆڕشێکی ئارام

ئالان و شۆڕشێکی ئارام

0 تێبینییەکان 11 بینینەکان

جوان عبدالله:Jwan_Abdulla
ئالان ئەو رۆحە فریشتەییە کە ئێستا چیرۆکی مردنەکەی بووەتە بەربڵاوترین ھەواڵی میدیا جیھانییەکان.
ئەوە یەکەمین چیرۆکی تراژیدیای میللەتی کورد نییە، کە لە پێناو مانەوە و هه‌وڵدان بۆ ژیان بە مردنێکی نا دادپەروەرانە کۆتاییان بە ژیان دێت.

ئەو شەڕە بێ کۆتاییەی کە ماوەیەکە یەخەی کوردی گرتووە، بوەتە ھۆکاری ماڵ وێرانی سەدان خێزانی بێ تاوانی کورد بەشێوازی جیا جیا..
شەڕێک لە پێناو چی؟ داگیرکردنی کوردستان؟ یان سڕینەوەی نەتەوەی  کورد؟
لەگەڵ ئەوەی کە دەوڵەتە بیانیەکان جەخت  له مەترسی داعش لەسەر ھەموو جیھان دا دەکەنەوە، بەڵام تا ئێستا هه‌ڵوێستێکی جدییانه‌یان نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ بۆ کۆتاییهێنانی ئه‌و شه‌ره‌ی که‌ کورد تیایدا زەرەرمەندی یه‌که‌مه‌ ، ئينجا چ بە شەھیدبوونی ڕۆڵەکانی یان بە ئاوارەبوون و رووبەروبونەوەی ژیانێکی سه‌خت و چه‌شتنی تاڵیه‌کانی ژیان و کۆچ کردن بەشێوەیەک کە بیر لە مەترسیەکان نەکەنەوە رووبار و چیاکان ببڕن بە دوای گەڕان بۆ ژیان! کە ئەمەش دەیان کارەساتی نامرۆڤایەتی لێکەوتۆتەوە و مردنی ئایلان نوێتریانە.
ئایلانی فریشتە تاکە قوربانی ئەو نەھامەتیە نییە کە باڵی کێشاوە بەسەر کوردستان دا، بەڵکو ئایلانی تریش ھەبوون و تەنانەن کەس بە چیرۆکی مردنیشیان ئاگەدار نەبووە، بەڵام شێوازی مردنی ئەو رۆحە پاکە ھێندە ھەست ھەژێن بوو کە مرۆڤایەتی لە خەوێکی قوڵ بە خەبەر ھێنایەوە، شێوازێک کە لە دیمه‌نێکی تراژیدی فیلمە بیانیەکان دەچوو  .
دیمه‌نێك  کە “عومەری خاوەر”ی ھەڵەبجەی ھێناینەوە یاد!
ئەمە دیمه‌نى فیلمێک نییە، بەڵکو تاوانێکی گەورەی دەرحەق بە مرۆڤایەتیە لە سەدەی بیست و یەکدا!
ئەو کارەساتە وتەیەکی  سیاسەتمەدار و سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا( جون كينيدى ) م دێنێتەوە یاد کە دەبێژێت”  دەبێ مرۆڤایەتی سنورێک بۆ شەڕ دابنێ، ئەگینا شەڕ سنورێک بۆ مرۆڤایەتی دادەنێت ”
بەڵێ راستی فەرموو، بێ دەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو بارودۆخەی كه کورد پێ ی تێپەڕ دەبێت بە شێوەیەکی گشتی و بارودۆخی ئاوارەکان بە شێوەیەکی تایبەتی ئیمڕۆ سنورێکی بۆ مرۆڤایەتی دانا.!
بويه ش ھەموو لایەنە سیاسییە ناوخۆییەکان و نێودەوڵەتیەکان بە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرپرسیارن لە ئاست مردنی ئەو منداڵە بێ تاوانە.
مردنی ئایلان نامەیەکیمان پێدەگەینێت و پێمان دەڵێ با خاڵێک دابنێین بۆ دژایەتی یەککردن و سڕینەوەی یەکتر.
ئەگەر بڕیار بێت ئاشتی بەردەوام بوونی مەحاڵ بێت، بەڵام دەکرێ ھەوڵی زیندوو بوونەوەی مرۆڤایەتی بدرێت، ھەر بۆیەش مردنی ئایلان شۆڕشێک بوو… شۆڕشێکی ئارام. کە دەکرێت دواجار وەکو رەمزێکی بەناوبانگی کۆچکردن لە پێناو ژیان سه‌یر بکرێت له‌ هه‌موو جیهان .!

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە