هاورێ عزیز محمد هەموو ژیانی خۆی لەپێناو ئاشتی و ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و گەیشتن بە سۆسیالیزم بەخشی ،ئێمەش دریژەپێدەری رێگاکەی ئەو دەبین .
لێرەدا ڕایدەگەیەنم زۆر خۆشحاڵم کە بەشێکی ژیانم لەگەڵ ئەو بیرمەند و سەرکردەیە ژیاوم و خەباتم کردووە بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی بێ چین و چەوسانەوە،بۆیە رێباز و بیر و حزبەکەی هاورێ عزیز محمد هەمیشە لای ئیمە دەمێنێتەوە و درێژەی پێ دەدەین .
لەدەستدانی هاوڕێ عزیز محمد ، کۆستێکی گەورەیە بوو و کەلێن و بۆشایەکی زۆری لە خەبات بۆ ئاشتی و ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە بۆ هەموومان جێ هێشت ،پڕکردنەوەی جێگای ئەو کارێکی ئاسان نابیت ، بەڵام ئەو بەخەبات و تێکۆشانی، بەنووسین و هەڵویستەکانی ،سەرمایەکی گەورەی بۆ ئێمە و هەموو کۆمەڵگا جیهێشت و نەوەیەکی بە بیری و چەپ و شیوعیەت بەخشیە کۆمەڵگا ،بۆیە هاوری عزیز محمد بۆ هەمیشە لەنێومانە و لەگەڵمان دەمێنێتەوە ..
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٣١\٥\٢٠٢٢