
مەكتەبی سیاسی YNDK به بۆنه‌ی (27)همین ساڵیادی دامه‌زراندنیان پیرۆزبایی لهمەكتەبی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ده‌كات، له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه وێرای پیرۆزبایی و سه‌ركه‌وتنیان له‌كاره‌كان تیایدا هاتووه یەكڕیزی و یەكدەنگی یەكگوتاری سیاسی تەواوی لایەنە سیاسییەكان كوردستان و سەر لە نوێ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان له پێناو به‌دیهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان تاكه رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنمانه.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه:
بۆ بەڕێز مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
بابەت / پیرۆزبایی
سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی …
بەبۆنەی(27)همین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندامو لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان .
بەڕێزان : بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) لەماوەی تەمەنی خەبات و تێكۆشانیدا، وەك لایەنێك لە گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان جێ پەنجەی لەخەبات دژی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان هەبووەو هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان, ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێزو لایەنەكانی كوردستان و سەر لە نوێ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستانه بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان.
لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی هەموو كوردستان .
هەر سەركەوتوو بن …. لەگەڵ رێزماندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK