لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ٨ی مارس رۆژی جیهانی هاوپشتی ژنان و ئافرەتان پیرۆز بێت ..

٨ی مارس رۆژی جیهانی هاوپشتی ژنان و ئافرەتان پیرۆز بێت ..

0 تێبینییەکان 38 بینینەکان

٨Logoی مارس رۆژی جیهانی هاوپشتی ژنان و ئافرەتان پیرۆز بێت ..

ژنان ، پیاوان

ئازادیخوازان و یەکسانیخوازان

به‌بۆنه‌ی تیپه‌ربوونی ١٠٤سال به‌سه‌ر به‌فه‌رمی ناسینی ٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی وڕاوه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ نایه‌کسانی و جیاکاری وسته‌مکێشی ژنان له‌ سه‌رجه‌م ژنان به‌گه‌رمی پیرۆزبای ده‌که‌ین.

ئافرەتانی کوردستان زیاتر لە زۆرێک لە ئافرەتانی دنیا دووچاری چەرمەسەرى و ئازار و کێشە بونەتەوە. ئەمە سەرەرایی ئەوەی لە خەباتى دوور و درێژى گەلى کورد بۆ بەدیهێنانى ئازادى و مافە ڕەواکانى، تووشى مەینەتى و دەربەدەری زۆر بوونەتەوە.لەلایەک خەمی ئازادی و رزگاری وڵاتیان لەکۆڵ نابو ، لەلایەکیتر بوخچەی پەروەردە کردنی مناڵێکی ئازا د و دڵسوزیان بەخاک و کوردستان لە پشتی هەڵگرتبوو ،بۆیە لەسەر هەمو لایەکمان پێویستە خەبات و هەوڵەکانمان چرتر بکەینەوە بۆ هێنانەکایەی سیستەمێکی یەکسان و بێ جیاکاری و زوڵم و چەوساندنەوە لە کۆمەلگا

بەداخەوە لەکوردستان وەک هەر کۆمەلگایەکی تری چینایەتی ژنان لەگەڵ دەیان کێشەو گیروگرفت بەرەو روون، هه‌ر له‌که‌می کرێ، چه‌ند ژنه‌، بە پلەدوو ڕاگرتنیان، خه‌ته‌نه‌کردن، تەشهیرو وسوکایه‌تپێکردن و لێدان و سوتاندن و سه‌پاندنی یاساکانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، تا ده‌گاته‌ کوشتن و به‌که‌نیزه‌کردن و حجابو بازرگانیکردن به‌ژنان و به‌که‌متر سه‌یرکردنی له‌چاو پیاواندا ..! بێگومان ئەو جۆرە دیاردانە پێش هەمو شتێک نەنگیەکی گەورەیە بۆ دەسەڵات و سیستەمی سیاسی و پێویستە رەگ و ریشەی ئەو کێشانە و جیاکاری و هەڵاوردنەکان لە رەگەوە هەڵکێشرێت بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی تەندورستمان هەبێت هەموان بێ جیاوازی هەست بە شەخسیاتی و کەڕامەت و بونی خۆیان بکەن .

ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ، وێڕایی پیرۆزباییمان لەسەرجەم ژنان و پیاوانی ئازادیخواز ،هەوڵ و بەرنامەکانمان جیدیتر دەبین بۆ چەسپاندنی وەکو یەکی ژنان و پیاوان لەسەرجەم بوارەکانی ژیان و چەسپاندنی ئەو مەبدەئە لە سیستەمی بەڕیوەبردن لە کوردستان و عێراق ..

بەرزو پیرۆز بێت ٨ی مارس

مەکتەبی راگەیاندنی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

٨ی مارسی ٢٠١٥

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە