ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی رۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌كردنی توتن رایگه‌یاند، ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار دەدرێت بە جگەرە، دەشڵێت، له‌جیهاندا توتن ساڵانه زیاتر له هەشت ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه (سێشەممە 31-5-2022) ڕایگەیاند، ” ڕۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌كردنی توتن بۆنه‌یه‌كی جیهانییه كه له 31ی (ئایار/5)ی هه‌مو ساڵێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌كردنی توتنیان له ساڵی 1987 ڕاگه‌یاند، له‌م ڕۆژه‌دا هه‌وڵده‌درێت سه‌رنجی جیهانی بۆ كاریگه‌رییه نه‌رێنی و زیانبه‌خشه‌كانی توتن و جگه‌ره‌كێشان و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی و بیرخستنه‌وه‌ی گه‌لان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه جگه‌ره‌كێشان دروستی ده‌كات بخرێنه‌ڕو، جا چ له‌سه‌ر ژیانی تاكه‌كان بێت یان له‌سه‌ر لایه‌نه ئابورییه‌كانی خێزان و كۆمه‌ڵگاكان پێكه‌وه، یان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی دارستانه‌كان و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان كه به‌ركه‌وته‌ی ئاگر ده‌بنه‌وه به‌هۆی فڕێدانی پاشماوه‌ی جگه‌ره‌كان كه له‌لایه‌ن جگه‌ره‌كێشێكه‌وه فڕێدراوه، بۆ چالاككردنی ڕێوشوێنه‌كانی كۆنترۆڵكڕدن و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌م په‌تا مه‌ترسیداره.”
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، “ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 70 ملیۆن دۆلار ده‌درێت به جگه‌ره، نرخی پاكه‌تێكی جگه‌ره له نێوان 250- 6000 هه‌زار دینار ده‌ستپێده‌كات.”
لە ڕاگەیەراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ” ساڵانە دەوروبەری هەشت ملیۆن کەس بەهۆی جگەرەوە گیان لەدەستدەدەن، زیاتر لە ملۆنێک لەو کەسانە جگەرەش ناکێشن، به‌ڵام به‌ركه‌وتنیانه له‌گه‌ڵ كه‌سانی جگه‌ره‌كێش هه‌یه”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “بۆچونی زانایانی ئیسلامی له‌سه‌ره‌تادا جیاواز بو له كێشانی جگه‌ره، جگه‌ره‌كێشانیان به مه‌كروهـ ناو ده‌برد، چونكه به‌بێ كۆكاین و قه‌تره به‌كارده‌هات، به‌ڵام له ئێستادا پێكهاته‌كانی نادیاره نازانرێت جیاوازه له دوكه‌ڵی مۆدێرن، زۆرجۆری شێرپه‌نجه وایكرد ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی فیقهی ئیسلامی كه له جده كۆده‌بێته‌وه به ته‌واوی حه‌رامی بكات”.