له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چاوی له‌به‌رهه‌می زیاتری گه‌نمه به‌ڵام رێژه‌ی پێدانی بنه‌تۆوی كه‌مكردۆته‌وه.
ئامادەکردنی :سه‌رچین ساڵح
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێدانی بنه‌تۆوی به‌جوتیاران بۆ نزیكه‌ی نیوه كه‌مكردۆته‌وه، له‌كاتێكدا بۆ ئه‌مساڵی وه‌رزی چاندن چاوی له‌به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمی زیاتره.
به‌شێكی زۆر له‌جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، له‌م مانگه‌داو له‌گه‌ڵ بارینی بارانی په‌ڵه، ده‌ستیانكرد به‌كێڵان‌و چاندنی زه‌ویه‌كانیان به‌گه‌نم‌و جۆ.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌ته‌كه پێشبینیده‌كات به‌رهه‌می گه‌نم بۆ سه‌روی یه‌ك ملیۆن ته‌ن به‌رزبێته‌وه، به‌ڵام به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 40 پێدانی بنه‌تۆوی به‌جوتیاران كه‌مكردۆته‌وه.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ساڵی ڕابردوو بڕی 16 ملیار دینار بۆ كڕینی 16 هه‌زار ته‌ن بنه‌تۆو پێداویستی جوتیاران خه‌رجكراوه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ بڕی 12 ملیار دینار بۆ كڕینی كه‌متر له 10 هه‌زار ته‌ن بنه‌تۆو پێداویستیه‌كان خه‌رجكراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌وه توانای دابینكردنی بنه‌تۆوی پێویستیان بۆ جوتیاران نه‌بوه، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌میش پشتیان به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی گه‌نم به‌ستوه له‌جوتیاران به‌نرخێكی گونجاو,
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر وتی “پێشبینیده‌كه‌ین رێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نمی ئه‌مساڵی هه‌رێم بۆ زیاتر له‌ملیۆنێك‌و 200 هه‌زار ته‌ن به‌رز ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده نه‌مانتوانیوه پاڵپشتی جوتیاران بین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یانه‌وه به‌نرخی ساڵی ڕابردوو یان زیادكردنی ده‌مانه‌وێت پاڵپشتی جوتیاران بین”.
وتیشی “سه‌ره‌ڕای كه‌می بوجه‌ی پێویستی وه‌زاره‌ت، به‌ڵام له‌رێنمایی كشتوكاڵی به‌جوتیاران‌و دابینكردنی بنه‌تۆوی گونجاو و شیاو بۆ چاندن به‌رده‌وامین، هه‌رچه‌نده كه‌میش بێت”.
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر رونیكرده‌وه كه ئه‌و بنه‌تۆوه‌ی له ناوخۆدایه شیاوه بۆ چاندن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه دێت زۆرجار بنه‌تۆوی خراپه، ئه‌مساڵیش به‌هۆی توندی رێوشوێنه‌كانه‌وه نه‌یانهێشتوه بنه‌تۆوی خراپ بهێنرێته هه‌رێم.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، بۆ هاورده‌كردنی بنه‌تۆوی باوه‌ڕپێكراو و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه، بۆ ئه‌مساڵ ته‌نیا مۆڵه‌ت به‌سێ كۆمپانیا دراوه، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو مۆڵه‌ت به 40 كۆمپانیا درابوو.
مه‌رجی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆ هاورده‌كردنی بنه‌تۆو ئه‌وه‌یه، باوه‌ڕپێكراو بێت‌و وه‌زاره‌تیش پشتگیری بكات بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه لێیان هاورده ده‌كرێت، گرێبه‌ستی هاورده‌كردنیشی په‌سه‌ندبكرێت له‌نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و وڵاتانه یان باڵیۆزخانه‌ی عێراقی ئه‌گه‌ر نووسینگه‌ی هه‌رێمیان لێ نه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو جۆرێكی بنه‌تۆو رێگه‌پێدراوه به‌و مه‌رجه‌ی لێره تۆماركرابێت‌و گه‌نمی وردی نان بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، دابینكردنی بنه‌تۆوی جوتیاران له‌توانای حكومه‌تدا نیه‌و پێویسته جوتیاران چاو له‌حكومه‌ت بكه‌ن بۆ ده‌ستكه‌وتنی بنه‌تۆوی باوه‌ڕپێكراو، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه گرفتی نه‌بونی بنه‌تۆویان نه‌بێت.
عبدولره‌حیم عومه‌ر وتی “كه بودجه نه‌بوو ناتوانرێت هیچ كار‌و پرۆژه‌یه‌ك بۆ پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ بكرێت، ئه‌وه‌شی ئێستا ده‌كرێت هێشتا زۆره به‌راورد به‌و قه‌یرانه داراییه‌ی هه‌یه”.
هه‌روه‌ها وتیشی “به‌هۆی وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ساڵانه‌وه، جوتیاران قازانج ده‌كه‌ن، له‌هه‌مانكاتدا رێژه‌ی به‌رهه‌م ساڵ به‌ساڵ زیادده‌كات”.
ئه‌و رێژه بنه‌تۆوه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شیكردووه، له‌ئێستادا به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شده‌كرێت به‌پێی توانای زه‌وی جوتیار بۆ به‌رهه‌می گه‌نم، بۆ هه‌ر ته‌نێك بنه‌تۆو بڕی 447 هه‌زار دینار له‌جوتیار وه‌رده‌گیرێت.
سه‌ره‌تا بنه‌تۆو به‌سه‌ر ئه‌و جوتیارانه‌دا دابه‌شده‌كرێت كه زه‌وییه‌كانیان به‌راوه، دواتر ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌درێت به‌جوتیاری ئه‌و ناوچانه‌ی رێژه‌ی باران بارینی ساڵانه‌ی به‌پێی پێویسته.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی گه‌رمیان، ساڵی ڕابردوو چوار هه‌زار ته‌ن بنه‌تۆو دابه‌شكراوه به‌سه‌ر جوتیاراندا، به‌ڵام ئه‌مساڵ دوو هه‌زارو 500 ته‌نیان پێدراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
شادیه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی گه‌رمیان، وتی “ئه‌مساڵ بڕی بنه‌تۆو زۆر كه‌م بوو، له‌كاتێكدا جوتیاران به‌هۆی بارینی ڕێژه‌یه‌كی زۆر بارانی په‌ڵه‌وه به‌لێشاو سه‌ردانی بنكه‌كانی كشتوكاڵی ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی”.
باسی له‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی نزیكه‌ی دوو هه‌زاروو 500 ته‌ن بنه‌تۆری له‌توركیا كڕیوه، هه‌روه‌ها زیاتر له‌هه‌زار ته‌ن گه‌نمی بنه‌تۆوی ساڵی ڕابردوو له‌كۆگاكاندا هه‌بوه‌و دابه‌شكراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی گه‌رمیان جه‌ختیكرده‌وه، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم ساڵانه حكومه‌ت پێویسته كار بۆ به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیار بكات به‌نرخێكی گونجاو، له‌كاتێكدا هیچ هاوكاریه‌كی جوتیار ناكرێت.
هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاوكاری جوتیاران نه‌كرێت‌و بازاڕێك بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان نه‌كرێته‌وه، پێده‌چێت ڕێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه بچێت له‌ساڵانی داهاتودا.
سەرچاوە:هاوڵاتی