ده‌سته‌واژه‌ی گه‌نده‌ڵ له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و میدیاكانماندا به‌ربڵاوه، به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له رابردودا ئاماده‌یی نه‌بوه، خراپ بونی خواردن و گه‌نده‌ڵی بیروبۆچون و “هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا گه‌نده‌ڵی بكه‌ن” هه‌مویان پێچه‌وانه‌ی چاكه‌كردن و چاكسازین، گه‌نده‌ڵ پێچه‌وانه‌ی چاكسازه.
له ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی‌دا ئه‌م چه‌مكه لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه، وه‌ك قۆستنه‌وه‌ی پێگه‌ی كه‌سیی و وه‌زیفه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی شه‌خسی، ده‌ستدرێژی كردن بۆسه‌ر ماڵی گشتی و كاركردن بۆ نزیكه‌كانی خۆیی و مه‌حسوبیه‌ت و سودی شه‌خسی و خێزانی و بنه‌ماڵه‌یی … هتد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م وشه‌یه ده‌لاله‌تی سیاسی دیكه‌شی هه‌یه، له به‌كارهێنانی رۆژانه‌دا كاریگه‌ری ته‌واوی وشه‌كه‌ی نیه وه‌ك وشه‌كانی دیكه، چونكه (دزی) و (دز) بۆ ئه‌وانه به‌كاردێت كه بڕێكی دیاریكراو له ماڵی خه‌ڵكی ده‌به‌ن و ده‌یخۆن، به‌ڵام (جه‌رده) ده‌ستدرێژیكردنه بۆ سه‌ر ماڵی گشتی.
ئێستاشی پێوه‌بێت ئه‌م وشانه له چوارچێوه‌ی حه‌رام و عه‌یبه‌دان و هه‌ڵگری ئه‌م سیفه‌ته به‌وانه ده‌وترێت كه هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان، له ماڵی خه‌ڵكی ده‌به‌ن به‌بێ ئاره‌قی نێوچاوان و ماندوبون، وه‌كو ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌ش سه‌یر ده‌كرێن كه له‌سه‌ر قه‌وزه ده‌ژین!
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵه‌كان، ده‌بینین ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌تاڵ بۆته‌وه له زمانی میللی و به‌ته‌واوی سیفه‌تی سیاسی هه‌ڵگرتوه، ده‌سته‌واژه‌كه تا راده‌یه‌ك له‌سه‌ر زمانی هاوڵاتیان ئاسایی بۆته‌وه، ته‌نانه‌ت حكومه‌تیش پێی قه‌ڵس نابێت و به تۆمه‌تی ده‌زانێت، زه‌نگی ده‌سته‌واژه‌ی (گه‌نده‌ڵ) له كۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌كاندا وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه نیه، پێشكه‌وتن ته‌نها به‌ناو لێره‌یه‌و ره‌گی دانه‌كوتاوه.
له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌و كه‌سه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و بزوتنه‌وه‌كانی به‌رگری و چاكسازی، ده‌توانن ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به‌كاربهێنن نزیكترو گشتی تر بێت و هه‌موان به ئاسانی لێی تێبگه‌ن، دز و جه‌رده له بری گه‌نده‌ڵ، ئه‌و لافیتانه‌شمان بیرنه‌چێت له‌سه‌رده‌می دادگایی كردنی (موباره‌ك)دا به‌رزكرابونه‌وه‌و له‌سه‌ریان نوسرابو (ئه‌مه دزه‌كه‌یه) كه وه‌كو ماڵی خۆی مامه‌ڵه‌ی به ماڵی گشتیه‌وه ده‌كرد، پێویست ناكات كه‌له‌پچه بكرێته ده‌ست دزه‌كان، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ هه‌تاهه‌تایه بكرێن به په‌ند، با نوێژ‌و رۆژوش بكه‌ن و مزگه‌وتیش دروست بكه‌ن!
بهێڵن بێ هیوا نه‌بین!
زلیخه ابوریشه
له عه‌ره‌بیه‌وه/ سه‌ریاس سه‌مین
سه‌رچاوه/ الغد