
شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا له‌ناوچه شاخاویه‌كانه‌وه داده‌به‌زێت بۆ خۆپیشاندانی نێو شاره‌كان
هێرشه خوێناویه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سوپای توركیا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌ناو سنوری هه‌رێمی كوردستاندا، كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و هه‌ردولا ناكۆكیه‌كانیان گه‌یانده ناوشاره‌كانی توركیا.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێكدادانی نێوان هه‌ردولا له‌ناوچه شاخاویه سنوریه‌كانی نێوانیان په‌لیكێشاوه بۆ ناوشاره‌كانی توركیا، ناسیۆنالیسته توركه‌كان‌و لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌و وڵاته هێرش‌و ده‌ستدرێژیه‌كانیان بۆ سه‌ر لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌و پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ده‌ستپێكردوه كه دیارترین پارتی كوردی باكوره.
له‌به‌شێك له‌شاره زۆرینه توركه‌كانی توركیا به‌درێژایی هه‌فته‌ی رابردو، ناسیۆنالیسته‌كان خۆپیشاندانیان دژ به‌په‌كه‌كه ئه‌نجامداو چه‌ند باره‌گایه‌كی هه‌ده‌په‌شیان سوتاند.
ئه‌و هێرشانه پاش ئه‌وه‌هات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا هه‌ده‌په‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ستان له‌پشت ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ناوچه شاخاویه سنوریه‌كانه‌وه په‌كه‌كه ده‌یكاته سه‌ر سوپای وڵاته‌كه‌ی.
چوارشه‌ممه‌ی رابردو 9ی ئه‌م مانگه، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په به‌رۆژنامه‌نوسانی وت، “ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له‌دژمان ئه‌نجامده‌درێت یه‌ك ده‌ست ده‌یجوڵێنێت كه ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی توركیایه”.
شه‌وی سێشه‌ممه‌ی رابردو 8ی ئه‌م مانگه، سه‌دان هاوڵاتی تورك كه سه‌ر به‌ره‌وته ناسیۆنالیسته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ن له‌شاری ئه‌سته‌مبولی توركیا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو دوو باره‌گای هه‌ده‌په‌یان له‌ناوچه‌كانی كافاكلدیری‌و ئالانیای ئه‌و شاره سوتاند.
سه‌ڵاحه‌ده‌ین ده‌میرتاش وتی “له‌ماوه‌ی ته‌نیا دوو رۆژی هه‌فته‌ی رابردودا 400 هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ده‌په، ئێمه روبه‌ڕوی هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستدرێژی توند ده‌بینه‌وه”.
ئاراسته‌ی هێرشه‌كان له‌شاره‌كانی توركیا شێوازی جیاجیای تێكه‌وت‌و ئه‌و پێگانه‌شی گرته‌وه كه لایه‌نگرانی پارتی داد‌وگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار (ئه‌كه‌په) به‌نه‌یاری خۆیانی ده‌زانن.
سێشه‌ممه‌ی رابردو، باره‌گای رۆژنامه‌ی حوریه‌ت له‌شاری ئه‌سته‌مبوڵ بۆ جاری دوه‌م له‌و هه‌فته‌یه‌دا هێرشیكرایه سه‌ر له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ئه‌كه‌په‌وه، ئه‌وه‌ش له‌پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه ره‌خنه‌ی له‌ئه‌ردۆغان گرتبوو.
لایه‌نگرانی ئه‌كه‌په له‌كاتی چونه نێو باره‌گاكه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌وه به‌ده‌نگی به‌زر ده‌یانوت “ئه‌ڵاهوئه‌كبه‌ر”.
له‌مانگی حه‌وتی رابردودا، یه‌كه سه‌ربازیه‌كانی توركیا هێرشه‌كانیان دژ به‌مۆڵگه‌كانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكرده‌وه، له‌پاش نزیكه‌ی سێ ساڵ له‌ئاگربه‌ستی نێوانیان.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌و دو به‌ره نه‌یاره‌دا ته‌نیا له‌ناوچه شاخاویه سنوریه‌كان نه‌وه‌ستاو په‌لیكێشا بۆ پێكدادان له‌شاره‌كاندا له‌نێوان لایه‌نگره توركه‌كانی ئه‌كه‌په‌و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌و هه‌ده‌په‌دا.
پێده‌چێت ململانێكانی ئه‌مجاره له‌نێوان په‌كه‌كه‌و توركیادا هاوشێوه‌ی ململانێكانی 40 ساڵی رابردویان به‌شاخه‌كانه‌وه نه‌وه‌ستێت، شه‌ڕ بۆ نێو خۆی ئه‌و وڵاته بنێته‌وه كه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا ئارامیه‌كی رێژه‌یی به‌خۆوه‌بینی.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی كاتی توركیا ئیدانه‌ی ئه‌و پێكدادانه نێوخۆییانه‌ی كرد‌و داوایكرد به‌زوترین كات رابگیرێت.
داودئۆغڵۆ له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی “ئامانجی تیرۆر ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیه سه‌قامیره‌كانی برایه‌تیمان له‌توركیا بپچڕێنێت، هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌ی باره‌گای حزبه سیاسیه‌كان كارێكی قبوڵ نه‌كراوه‌و كه‌س ناتوانێت ببێته جێگره‌وه‌ی یاسا”.
نو‌عمان كۆرتۆڵمۆش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی “سزای به‌رپرسانی ئه‌و روداوانه ده‌ده‌ین”.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا بۆوه هۆی راگرتنی دانوستانه‌كانی نێوانیان سه‌باره‌ت به‌پرۆسه‌ی ئاشتی كه له‌ساڵی 2013 ه‌وه له‌لایه‌ن عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكی به‌ندكراوی په‌كه‌كه‌وه راگه‌یه‌ندرا.
پێشبینیده‌كرا به‌ئامانج گه‌یشتنی پرۆسه‌ی ئاشتی كۆتایی به‌زیاتر 40 ساڵ له‌ململانێی نه‌ته‌وه‌یی له‌توركیا بهێنێت له‌نێوان كورد‌و توركه‌كاندا، به‌ڵام راوه‌ستانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌و ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ دۆخی نێوخۆی توركیای ئاڵۆزتر كرد.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كورده‌كان له‌شاره‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیا خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن‌و له‌گه‌ڵ سوپا‌و هێزه ئه‌منیه‌كاندا به‌یه‌كدا هه‌ڵپژان‌و قوربانیشی لێكه‌وته‌وه، كه دیارترینیان ئه‌و ئاڵۆزیه ئه‌منیه‌یه كه شاری جزیره‌ی باكوری گرتۆته‌وه.
ئاڵۆزی نێوخۆیی توركیا له‌نێوان كورد‌و توركه‌كاندا، به‌ر له‌كه‌متر له‌دوو مانگ دێت له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌و وڵاته، ئه‌وه‌ش به‌هۆی رێنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی نێو په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، پاش ئه‌وه‌ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌كه‌په زۆرینه‌ی ره‌های كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستدا كه له‌ماوه‌ی 12 ساڵی رابردودا به‌ده‌سته‌یه‌وه بوو، له‌به‌رانبه‌یشدا هه‌ده‌په توانی بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك حزب به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات‌و رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ سه‌دا 13 به‌رزبكاته‌وه كه ركه‌به‌ری ئه‌كه‌په‌یه.
ده‌میرتاش ئه‌ردۆغانی تۆمه‌تباركرد به‌نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و هاندانی كێشه له‌گه‌ڵ كورد بۆ ئامانجی سیاسی، وتیشی “ئه‌وه ئێمه نه‌بوین كه بڕیارماندا ئه‌و وڵاته بخه‌ینه جه‌نگه‌وه‌و هه‌رگیز پاڵپشتی بڕیارێكی له‌و جۆره‌شمان نه‌كردوه، ئه‌وه بڕیارێك بو كه ئه‌ردۆغان‌و حكومه‌تی توركیا داویانه‌و ئه‌كه‌په‌ش ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت ئه‌گه‌ر نه‌بینه خاوه‌نی 400 كورسی په‌رله‌مان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن”.
سه‌نجیز ئه‌ختار، مامۆسیای زانسته سیاسیه‌كان له‌زانكۆی سلێمان شای شاری ئه‌سته‌مبوڵ، ده‌ڵێت “ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ئێستادا پشێویه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمی توركیا به‌ده‌ست سه‌رۆكه‌وه بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وامبێت توركیا ده‌چێته نێو جه‌نگی نێوخۆییه‌وه”.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس