پێكهاته ئاینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ روانینی جیاوازیان هه‌یه‌و هه‌ندێكیان له‌و بڕوایه‌دان كه له‌دوای ئازادكردنی موسڵ له‌ده‌ستی داعش نه‌ك ته‌نها پێكهاته ئاینیه‌كان به‌ڵكو ته‌نانه‌ت كوردیش پشو نادات.
ئا: شۆڕش محه‌مه‌د
ئێزیدییه‌كان
نوێنه‌ری ئێزیدییه‌كان سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه‌ی پێكهاته ئاینییه‌كانی تێدایه گرێده‌دات به‌بونی حوكمێكی به‌هێز به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئازاد ده‌كرێن‌و له‌و باره‌یه‌وه وتی”ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی به‌هێز‌و حوكمێكی به‌هێز له‌و ناوچه ئازادكراوانه‌دا نه‌بێت ئه‌وا دیسانه‌وه فه‌وزا دروستده‌بێت”.
خه‌یری بوزانی نوێنه‌ری ئێزیدییه‌كان له‌هه‌رێم وتیشی”زۆربه‌ی هه‌ره زۆری عه‌شایری ئه‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ داعش بون‌و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان‌و مه‌سیحیه‌كان هاتوه زیاتر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان بوه”.
بوزانی جه‌غتیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه”پێشبینی ده‌كه‌ن له‌دوای داعش له‌و ناوچانه دیسانه‌وه كێشه دروست ببێته‌وه”.
ئه‌و جه‌غتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بژارده‌ی ئه‌وه بخرێته به‌رده‌میان بۆ هه‌ڵبژاردنی حكومه‌تی هه‌رێم‌و عێراق بۆ ئیراده‌رانی ناوچه‌كانیان ئه‌وا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێرن.
ئه‌و مه‌ترسی خۆی له‌وه نه‌شارده‌وه كه له‌بونی ئه‌و هه‌مو هێزه نێوخۆیی‌و ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تییه ناوچه‌كانیان ئاشته‌وایی به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت‌و ته‌نها هیوای خواست كه دۆخه‌كه به‌ره‌و باشی بڕوات‌و گله‌یی له‌وه‌ش كرد كه له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرس به‌ئێزیدییه‌كان ناكرێت‌و ئه‌وه‌شی به‌یه‌كێك له‌كێشه جه‌وهه‌رییه‌كان ناوبرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌كاتی هاتنی داعشه‌وه بۆ عێراق 1293 ئێزیدی شه‌هید بون‌و 6413 ئێزیدی رفێنراون له‌وانه 3543یان ژنن‌و 2870یان پیاون.
له‌باره‌ی ژنه ئێزیدییه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی لای داعش‌و دڵنیاكردنه‌وه‌یان له‌سه‌لامه‌تبونیان وتی ”هیچ دڵنیاییه‌كمان نه‌دراوه‌تێ كه ئه‌وان سه‌لامه‌ت ده‌بن‌و به‌پێی زانیاری خۆمان ئه‌و ژنه ئێزیدییانه له‌ناو موسڵ‌و عێراق نه‌ماون‌و هه‌مویان ره‌وانه‌ی سوریا كراون”.
سه‌باره‌ت به‌هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێزیدیش له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خه‌یری بوزانی وتی”لیوایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه‌و نزیكه‌ی 7 هه‌زار ئێزیدی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن”.
كاكه‌ییه‌كان
كاكه‌ییه‌كان له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ره‌كه‌یانه‌وه گه‌شبین نین به‌پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ‌و له‌و بڕوایه‌دان سه‌قامگیری‌و ئاسایش باڵ به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا ناكشێت.
هاشم عاسی كاكه‌یی نوێنه‌ری كاكه‌ییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند”له‌و بڕوایه‌داین كه ئه‌گه‌ر موسڵیش كۆتایی بێت ئه‌وا داعش كۆتایی نایه‌ت‌و ئه‌م ئاژاوه‌یه‌ی نێوان سوننه‌و شیعه كه په‌ره‌ی سه‌ندوه وایكردوه كه سه‌قامگیری‌و ئاسایش له‌و ناوچانه‌دا نه‌مێنێت”.
ته‌نانه‌ت پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه له‌دوای داعش نه‌ك ئایینه‌كان به‌ڵكو كوردیش پارێزراو نابێت.
ئه‌و جه‌غتی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێیان باشه وه‌كو ئیداره‌دانی ناوچه‌كانیان بخرێنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌له‌دوای هاتنی داعشه‌وه نزیكه‌ی 234 شه‌هیدی كاكه‌یی تۆماركراوه له‌ژن‌و پیاو‌و گه‌نج‌و پیر.
له‌باره‌ی هێز‌و یه‌كه‌ی سه‌ربازی ئه‌وانیش، هاشم كاكه‌یی وتی”هێزێكمان هه‌یه له600 پێشمه‌رگه پێكهاتون‌و هه‌ندێكیان له‌گونده‌كانی خۆمانن له‌لای موسڵ‌و به‌شێكی تریان له‌داقوقن‌و پارێزگاری له‌ماڵی كاكه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن”.
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی ئاواره‌ی كاكه‌ییه‌كانیش وتی” ئاواره‌مان هه‌یه له‌ده‌شتی موسڵ 20 هه‌زار كه‌سن‌و ئه‌وانه‌ی داقوق نزیكه‌ی 200 ماڵێكن كه ده‌ربه‌ده‌ر بون”.
ئه‌و جه‌غتی له‌وه كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌ن ناتوانن ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ به‌خۆیان دروست بكه‌ن‌و وتی “ئێمه له‌گه‌ڵ كورد‌و سونه ده‌گونجێین‌و ره‌نگه له‌گه‌ڵ مه‌سیحی بژین‌و له‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ شه‌به‌ك بتوانین بژین ئه‌گه‌ر نه‌مانكه‌نه شیعه”.
زیاتر وتی”ئێمه نامانه‌وێ نه ببین به‌شیعه‌و نه ببین به‌سوننی‌و ناشمانه‌وێت ببین به‌مه‌سیحی”.
هاشم كاكه‌یی ئاماژه به‌وه ده‌دات كه “هه‌وڵده‌درێت كاكه‌ییه‌كان بكرێنه شیعه‌و ئه‌وه‌شی بۆ خه‌تای حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕانده‌وه به‌وپێیه‌ی كه كاكه‌ییه‌كان دانامه‌زرێنن‌و هه‌لی كاریان بۆ ناڕه‌خسێنن له‌نێو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمدا”.
“شیعه‌كان هه‌ندێك له‌كاكه‌ییه‌كانیان دامه‌زراندوه‌و ئیمتیازاتیان داوه پێیان‌و بونه‌ته شیعه”هاشم كاكه‌یی وای وت.
ئه‌و نمونه‌ی به‌وه هێنایه‌وه كه هه‌ندێك له‌كاكه‌ییه‌كان له‌خانه‌قین بونه‌ته شیعه‌و سنگده‌كوتن‌و له‌وباره‌یه‌وه وتی”ئه‌و به‌زم‌و ره‌زمه له‌كاكه‌ییه‌كانه‌وه دوره‌و خه‌ڵكانێك هه‌یه كاری بۆ ده‌كه‌ن”.
ئه‌و ئه‌م كاره‌ی به‌مه‌ترسی ناوبرد‌و وتی پێویسته به‌ری پێ بگیرێت‌و گله‌یی له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه ئه‌و وته‌نی “هیچ شتێك بۆ كاكه‌ییه‌كان ناكات”.
له‌باره‌ی رێژه‌ی كاكه‌ییه‌كان له‌عێراقیشدا، وتی “نزیكه‌ی 200 هه‌زار ده‌بێت”.
پێشنیاری ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌به‌ك‌و مه‌سیحی‌و كاكه‌یی تێدایه بكرێته پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ‌و پێشمه‌رگه‌ی تایبه‌تیان بۆ دابنرێت‌و هه‌رێمی كوردستان یاخود نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌رپه‌رشتی بكات.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه “له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا هیچ پرس‌و رایه‌ك به‌مان ناكرێت‌و باسی ئه‌وه‌ش نه‌كراوه كه له‌دوای داعش ئیداره‌دانی ئه‌و ناوچانه چۆن ده‌بێت”.
مه‌سیحییه‌كان
جه‌مال ئه‌لبێر نوێنه‌ری مه‌سیحیه‌كان له‌هه‌رێم جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه مه‌سیحیه‌كان به‌مه‌رج ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه ئازادكراوه‌كان‌و وتی”له‌كۆبونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌مان باس كردوه كه ژێرخانی ئه‌و ناوچه مه‌سیحیانه‌ی كه ئازادكراون تێكدراون‌و وێرانكارییكی گه‌وره له‌و ناوچانه كراوه‌و كه‌نیسه‌كان تێكدراون‌و مه‌زارگه‌ی مه‌تران‌و پیاوانی ئاینی مه‌سیحیش شكێنراوه‌و ده‌رهێنراون‌و زۆربه‌ی ماڵه‌كانیش تێكدراون‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێنه‌وه مه‌رجیان بۆ گه‌ڕانه‌وه هه‌یه”.
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانیش وتی “مه‌سیحیه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ژێر پاراستنی نێوده‌وڵه‌تیدا بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان‌و بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر كاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه رونه‌داته‌وه‌و ئیداره‌دانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌ده‌ستی خۆیان بێت‌و چه‌ند ساڵه مه‌سیحیه‌كان ده‌ناڵێنن به‌دو ئیداره‌یی هه‌رێم‌و به‌غداوه‌و زۆرینه‌مان داوا ده‌كه‌ن كه له‌ژێر ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بین”.
“چونكه له‌و بڕوایه‌داین كه هه‌رێمی كوردستان زیاتر خه‌مخۆری مه‌سحیه‌كانن” ئه‌لبێرت وای وت.
وتیشی “راسته ناوچه‌كان ئازادكراون‌و ئه‌مه‌ش دڵخۆشییه بۆ هه‌مو مه‌سیحییه‌ك‌و هه‌مو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌ڵام مه‌سیحیه‌كان جارێكی تر به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرن كه ئه‌و كاره‌ساته‌یان به‌سه‌ربێته‌وه”.