لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات

0 تێبینییەکان 31 بینینەکان

نوسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بەگوێرەی بڕیاری سەرۆکی هەرێم لە 1-10-2022 ئەنجام دەدرێت، ئەمڕۆ تیمەکانیان هەستاون بە دوبارە پشکنین و بەکارهێنانەوەی ئاميرەكانى هەڵبژاردن و ئاميرەكانى پشكنينى ئەلكترۆنى.
نوسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بەسەربەرشتى بۆتان شێرکۆ، یاریدەدرەی هونەری له ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر بەردەوامن له سەر كاروبارى بەدواداچون و گرتنەبەری رێکارەکانی تایبەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو چوارچێوەیەشدا هەستاون بە “شەحنكردنى پاتريەكانى ئاميرەكانى هەڵبژاردن، ئاميرەكانى پشكنينى ئەلكترۆنى و ئاميرەكانى ناردنى ناو كۆگاكانى سەر به ئۆفیسی هەولێری هەڵبژاردنەکان”.

پەیوەست بەم بابەتەش محێدین حەسەن یوسف، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی لە پەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، پەرلەمانی کوردستان پێکهاتوە لە فراکسیۆنەکان کە نوێنەرایەتی سیاسەتی حزبەکانیان دەکەن، بۆیە بەبێ رێککەوتنی حزبەکان پەرلەمان ناتوانێت یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن پەسەند بکات و بۆ ئەو بابەتە پەرلەمان چاوەڕێی رێککەوتنی سیاسی دەکات. 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە