تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردن لەڕاپۆرتێكدا سەبارەت بە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دەڵێت؛ تایبەتمەندی نهێنی دەنگدان شكێنراوەو لەلایەن بەشێک لەبریکاری لایەنەکان و ئاسایش و موختارەکانەوە فشار لەسەر کارمەندانی کۆمسیۆن دروستكراوە.لە دوای باسکردنی خاڵە ئەرێنییەکانی پرۆسەکە، هۆگر چەتۆ بەرپرسی تۆڕی شەمس شەش کەموکوڕی هەڵبژاردنی خستەڕوو، کە بریتیبوون لە:
یەکەم ـ جێبەجێنەکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن لەلایەن بەشێک لە فەرمانبەرانی کۆمسیۆن، بەهۆی لایەنداریی سیاسی یان نەبوونی شارەزایی.
دووەم ـ شکاندنی نهێنی دەنگدان و بوونی دیاردەی دەنگدانی بەکۆمەڵ و وێنەگرتنی پسوڵەی دەنگدان.
سێهەم ـ دروستکردنی فشار لەلایەن بەشێک لە بریکاری لایەنەکان و ئاسایش و موختارەکان بۆسەر کارمەندانی کۆمسیۆن، بۆ ئەوەی لە ڕێکارەکان لابدەن، وەکو دەنگدانی دووبارە و دەنگدان بە بەڵگەنامەی ساختە.
چوارەم ـ بەردەوامی هەڵمەتی بانگەشە لە ناوە و دەرەوەی بنکەکان.
پێنجەم ـ بێبەشبوونی چەندین دەنگدەر لە دەنگدان بەهۆی گۆڕینی بنکەکانیان یاخود نەهاتنەوەی ناوەکانیان و تەمەنیان (دەنگدەی سەرو ٩٠ ساڵ، ناوەکەی سڕکرابوو).
شەشەم ـ دوورخستنەوەی بەشێک لە بریکاری لایەنەکان بەتایبەت لە قۆناغی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگدەکان، لەگەڵ ڕێگری لە وێنەگرتنی فۆڕمی ژمارە ٥٣ ی تایبەت بەئەنجامی وێستگەکان.
هەر لە کۆنگرەیەدا، تۆڕی شەمس چوار ڕاسپاردەی ئاڕاستەی کۆمسیۆن کردووە، کە خۆی لە ئاشکراکردنی هەرچی زووتری ئەنجامەکان دەبینێتەوە، لەگەڵ بەدواداچوونی جدی بۆ سکاڵاکان و بەهەندوەرگرتنی پێشنیاز و تێبینی ڕێکخراوەکان و سزادانی ئەو کارمەندانی کەمتەرخەمبوون.
تۆڕی شەمس كە لەڕێگەی 21 رێكخراوی ناحكومەنی ناوخۆیی بە 623 چاودێری لەوێستگەكانی دەنگدان لەهەر چوار پارێزگاكە و 61 تیمی گەڕۆكەوە بۆ چاودێریكردنی رەوشی دەرەوەی بنكەكەكانی دەنگدان، چاودێریی پرۆسەكەی كردوە لەڕاپۆرتەكەیدا وێڕای خستنەڕوی خاڵە ئەرێنییەكانی پرۆسەكە لەوانە بەڕێوەچونی پرۆسەی لە كەشێكی ئارامدا، چەند خاڵێكی نەرێنی پرۆسەكەشی خستۆتەڕو.
بەپێی تۆڕی شەمس خاڵە نەرێنییەكانی پرۆسەكە بریتی بون لە: یەکەم؛ جێبەجێنەکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن لەلایەن بەشێک لە فەرمانبەرانی کۆمسیۆن، بەهۆی لایەنداریی سیاسی یان نەبوونی شارەزایی. دوەم؛ شکاندنی نهێنی دەنگدان و بونی دیاردەی دەنگدانی بەکۆمەڵ و وێنەگرتنی پسوڵەی دەنگدان. سێیەم؛ دروستکردنی فشار لەلایەن بەشێک لە بریکاری لایەنەکان و ئاسایش و موختارەکان بۆسەر کارمەندانی کۆمسیۆن، بۆ ئەوەی لە ڕێکارەکان لابدەن، وەکو دەنگدانی دوبارەو دەنگدان بە بەڵگەنامەی ساختە. چوارەم؛ بەردەوامی هەڵمەتی بانگەشە لە ناوە و دەرەوەی بنکەکان. پێنجەم ؛ بێبەشبونی چەندین دەنگدەر لەدەنگدان بەهۆی گۆڕینی بنکەکانیان یاخود نەهاتنەوەی ناوەکانیان و تەمەنیان (دەنگدەی سەرو ٩٠ ساڵ، ناوەکەی سڕکرابو). شەشەم؛ دورخستنەوەی بەشێک لەبریکاری لایەنەکان بەتایبەت لەقۆناغی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگدەکان، لەگەڵ ڕێگری لە وێنەگرتنی فۆڕمی ژمارە ٥٣ی تایبەت بەئەنجامی وێستگەکان.
رۆژی یەکشەممە (٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨) دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو .