لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ ژنانى عێراق یاسای نوێی بارى کەسی ڕەتدەکەنەوە

ژنانى عێراق یاسای نوێی بارى کەسی ڕەتدەکەنەوە

0 تێبینییەکان 6 بینینەکان

لە گۆڕەپانی تەحریرى بەغداد ژنی عێراق خۆپیشانیان ئەنجامدا و جێبەجێکردنی یاسای نوێ بارى کەسی و  بڕگەکانی پەیوەست بە مەزهەبی جەعفەری ڕەتدەکەنەوە، چونکە ئەمە کاریگەری نەرێنی  لەسەر سەقامگیری کۆمەڵگەى عێراقی و بەرژەوەندییەکانی دروستکردووە منداڵان، خۆپیشاندەران داوایان لە پەرلەمان کرد پێداچوونەوە بە هەموارکردنەکانی ئەم دواییە بکەن.

خۆپیشاندەران و ژنانى عێراق سەبارەت بە هۆکار خۆپیشاندانەکانیان و داواکارییەکانى بۆ پێداچوونەوەى هەمووارى نوێی یاسای بارى کەسی، بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێن.

ئەنسام سەلمان سەرۆکی ڕێکخراوی ئیسن بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بڕەگە جەعفەری لە یاسای بارى کەسی بە خێرایی جێبەجێ کراوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کاتی پەسەندکردنیدا پشتڕاستیان کردووەتەوە، جێبەجێکردنی بۆ گرێبەستەکانی پێشوو ئارەزوو دەبێت بۆ ئەو ژن و مێردە، بەڵامجێبەجێکردنی کردەیی، بە ئاڕاستەیەکی جیاوازدا ڕۆیشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد،  بەرژەوەندییەکانی منداڵەکە بە شێوەیەکی گونجاو لەبەرچاو نەگیراون، ئێستا هەندێک دادگا بژاردەیەک دەدەنە منداڵەکە لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی ١٨ ساڵی، کە پێچەوانەی بڕگەکانی خودی یاسای خێزانی جەعفەرییە،  داوای کرد برگەکە جێبەجێ نەکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاردانەوە دەروونی و کۆمەڵایەتیانەی لەسەر منداڵان و خێزانە عێراقییەکان دەبێت.

لای خۆیەوە شێخ عەلی شەریفی بە ڕۆژنیوزى ڕاگەیاند، بەریەککەوتن لە نێوان یاسا مەدەنییەکان و حوکمەکانی شەریعەتدا هەیە، یاسای باری کەسێتی (جەعفەری) پێویستە لەسەر بنەمای شەریعەتی ئیسلامی لە هەموو ماددە و حوکمەکانیدا بمێنێتەوە.

باسی لەوەشکرد، بڕیاری (٩٣) جۆرێک لە بەندى یاسایی بەسەر منداڵدا دەسەپێنێت دوای تەواوبوونی ماوەی سەرپەرشتییەکەی تا دەگاتە تەمەنی ١٨ ساڵی، ئەمەش پێچەوانەی حوکمە شەرعییەکانە کە ڕێگە نادەن کۆت بەند بخرێتە سەر مرۆڤ (چ کوڕ بێت یان کچ) دوای ئەوەی تەمەنی دەگاتە ١٤ ساڵی، نابێت کێشەی منداڵان بکرێتە هۆکارێک بۆ سازشکردن و تۆڵەسەندنەوە لە نێوان دایک و باوکدا.

 ڕوئەى خەڵەف خۆپیشاندەروە هۆشداریدا لە دەرئەنجامی مەترسیدارترین هەموارکردنەوە بڕگەکانی جەعفەریی و وتى: هەندێک لە باوکان کە ساڵانێکە لە پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکانیان دوورکەوتوونەتەوە، لەوانەیە پەنا بۆ داوای سەرپەرشتیکردن یان هەڕەشەکردن لەو منداڵە ببەن، تەنها بۆ ئەوەی گوشار بخەنە سەر دایکەکە یان بۆ ئەوەی لەدانی پارەی بژێوی (نەفەقە) ڕابکەن.

 خەڵەف جەختی کردەوە،  جیاکردنەوەی منداڵ لە دایکی دوای ساڵانێک لە سەقامگیری، شۆکێکی دەروونی گەورە لەسەر منداڵەکە دروست دەکات، لەبری ئەوەی ڕێکارێک بێت کە ئامانج لێی پاراستنی منداڵەکە بێت.

ئەو دووپاتی کردەوە، ستانداردی بنەڕەتی لە هەموو یاساکاندا دەبێت بەرژەوەندی منداڵ بێت، دوورخستنەوەی منداڵ لە دایکی دوای چەندین ساڵ سەقامگیری لەگەڵیدا دەبێتە هۆی زەبر و زەنگی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆی، هاوکات مافی باوک بۆ بینین و چاودێریکردنی منداڵەکانی مافێکی مسۆگەرە، بەڵام نابێت بکرێتە ئامڕازێک بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان دایک و باوک.

ئیناس جبار خۆپیشاندەر  ڕایگەیاند، ئەو ناڕەزایەتییە بۆ گەیاندنی دەنگی ئەو دایکانە بووە، کە بەهۆی ئەو هەموارکردنەوەیانەی لە یاسای باری کەسێتی ژمارە (١٨٨)ـی ساڵی ١٩٥٩ کراوە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە بڕگەکانى جەعفەرییەوە هەیە.

هاوکات جەختى لە ناتەبایی لە بڕیارە دادوەرییەکان و کێشە لەناو دادگاکاندا کردوە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بارودۆخی خێزان و منداڵەکان هەبووە.

ئەزهەر دولەیمی چالاکوانی مافی مرۆڤ و بە ڕۆژنیوزى ڕاگەیاند، ناڕەزایەتییەکە بۆ داواکردنی مافەکانی منداڵی  لە نێوان دایک و باوکى جیابووەوە، هەموو بڕیارەکان دەبێت مافی منداڵەکە بێت بۆ هەڵبژاردنی ئەو ژینگەیەی کە ئارەزووی ژیانی تێدا دەکات، جا لەگەڵ دایکی بێت یان باوکی.

وتیشی: دەرچوونی بڕیاری (٩٣) دژ بە دەستووری عێراقە، کە مافی ژیانی ئارام بۆ هاووڵاتییان مسۆگەر دەکات، پرسیاری ئەوەی کرد، چۆن باوکێک کە هاوسەرگیری دووەمی کردووە و خێزانێکی نوێی هەیە، دەتوانێت ژینگەیەکی تەندروست بۆ منداڵەکانی هاوسەرگیری پێشووی دابین بکات؟.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆرێک لە دایکان بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری منداڵەکانیان دەستبەرداری مافە داراییەکانیان دەبن، لە نێویاندا نەفەقە، ناکۆکییەکە نابێت بگۆڕێت بۆ ململانێی نێوان دایک و باوک، بەڵکو پێویستە سەرنجی لەسەر پاراستنی بەرژەوەندی منداڵەکە و دەستەبەرکردنی سەقامگیری دەروونی و کۆمەڵایەتییەکەی بێت.

پەرلەمانی عێراق هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە (١٨٨)ـی ساڵی ١٩٥٩ـى  پەسەند کردبوو، ڕێکخستنی هەندێک بابەتی باری کەسی بە هاووڵاتییان بەخشیبوو بەپێی مەزهەبەکان، ئەمەش مشتومڕێکی فراوانی دروستکرد، هەروەها بەشێکى دیکە هۆشداری دەدەن لە کاریگەرییەکانی لەسەر مافەکانی ژنان و منداڵان، بە تایبەت لە دۆسیەکانی سەرپەرشتیکردن و هاوسەرگیری و جیابوونەوەدا.

سەرچاوە:رۆژنیوز

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە