لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ عێراق یاداشتێکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی باڵیۆزی تورکیا دەکات

عێراق یاداشتێکی ناڕەزایەتی ئاڕاستەی باڵیۆزی تورکیا دەکات

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا بانگكرد و داوای رونكردنه‌وه‌ی لێكردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ فراوانه‌كه‌ی سوپای توركیا كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌، هاوكات نامه‌یه‌كی توندی ئاڕاسته‌كردوه‌.

 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ بانگهێشتی عەلی رەزا گۆنای، باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا كراوه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ فراوانه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ داوای رونكردنه‌وه‌ی لێكراوه‌، كه‌ كاریگه‌ری كردوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و نامه‌یه‌كی توندی راده‌ستكردوه‌ و داوای کۆتایی پێهێنانی ئەو کارەی كردوه‌ و سەرپێچییەکانی رەتکردوه‌تەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، حكومه‌تی عێراق به‌ فه‌رمی داوای له‌ توركیا كردوه‌ هه‌مو هێزه‌ سه‌ربازه‌كانی له‌ خاكی عێراقدا بكشێنێته‌وه‌ و رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، “عێراق مافی خۆیەتی رێوشوێنی پێویست و گونجاو بگرێتەبەر بەپێی بەندەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و یاساکانی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەو کارە دوژمنكارانه‌ و یەکلایەنەی توركیا، کە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا ئەنجام دەدرێت”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، “توركیا ده‌ستدرێژی كردوه‌ته‌ سه‌ر خاكی عێراق و هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نیه‌، چونكه‌ به‌پێی مادده‌ی 51ی دەستوری نەتەوە یەکگرتوەکان، نابێت سه‌روه‌ری هیچ ده‌وڵه‌تێك پێشێل بكرێت”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە