بەپێی ئاماری فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، ئەمساڵ زیاتر لە 334 ڕووداوی هاتوچۆی مانگانە ڕووی داوە، بە جۆرێك کە مانگانە 48 كەس بە ڕووداوەكانی هاتوچۆ گیانیان لەدست داوە و 588 كەسیش بریندار بوونە.
به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، له 1/1/ 2021 تاوەكوو 31/ 8/ 2021 ، له هەرێمی كوردستان دوو هه‌زار و 679 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراوه.لەو هەشت مانگەدا بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆ چوار هه‌زار و 706 كه‌س بریندار بوونە، كه سێ هه‌زار و 662 کەس له ڕه‌گه‌زی نێر بوو و، هه‌زار و 44 كه‌سیش له ڕه‌گه‌زی مێ بووه.
لەو ماوەیەدا 387 كه‌س بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە، كه 330 کەس له ڕه‌گه‌زی نێر بووه و 57 گیان له‌ده‌ستدانیش له ڕه‌گه‌زی مێ بووه.بەپێی داتاكان ئەمساڵ مانگانە زیاتر لە 334 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویان داوە، بە جۆرێك کە مانگانە 48 كەس بە ڕووداوەكانی هاتوچۆ گیانیان لەدست داوە و 588 كەسیش بریندار بوونە.
عه‌مید ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “بەداخەوە ئەو ئامارەی هەیە ئاماژەیەكی خراپە بۆ خراپیی شۆفێریكردن لە هەرێمی كوردستاندا، لە ماوەی هەشت مانگدا دوو هه‌زار و 679 ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراوه. چوار هه‌زار و 706 كه‌سیش بریندار بوونە کە ئەوەش جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە”.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆ، باسی هۆكارەكانی ڕووداوی هاتوچۆی كرد و گوتی: “بە پله‌ی یه‌كەم، ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی؛ یەکەم، خێرایی لێخورین و دووه‌م به‌كارهێنانی مۆبایل له كاتی شۆفێریدا”.
ئه‌مساڵ ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ به شێوه‌ی تراژیدی تۆمار كراون، به شێوه‌یه‌ك کە له‌ناو هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی به ڕووداوی هاتوچۆ پێكرابێت، له خێزانێكدا كه‌سێك، یان دووانیان ڕزگای بووه، هه‌روه‌ك ئه‌مساڵ له ڕووداوه‌كاندا، دوو برا تا سێ برا له ڕووداوێكدا پێكه‌وه له‌ناو یه‌ك ئۆتۆمبێلدا گیانیان له‌ده‌ست دا، له خێزانێكی شه‌ش كه‌سیدا، ته‌نها یه‌ك مێردمنداڵ ڕزگای بووە و باوك و دایك و خوشك و براكانی تری، هه‌موویان گیانیان له‌ده‌ست داوه، دایك و كوڕێک پێكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
عه‌مید ئه‌سعه‌د گوتیشی: ده‌بێت شۆفێر ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگرێت كه له كاتی شۆفێریدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاسن ده‌كات، ده‌بێت پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن و به‌پێی هێماكانی ڕێگاوبانه‌كان شۆفێری بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شارەکان، جگه له‌وه‌ش یه‌ك لایه‌نی گرنگ هه‌یه كه ده‌بێت شۆفێران زانیاری‌یان هه‌بێت له‌باره‌یه‌وه، كه له هه‌ر چركهیەكدا، كاتێك شۆفێر خۆی سه‌رقاڵ ده‌كات به مۆبایله‌وه، ئه‌گه‌ر خێرایی لێخورینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سه‌ر 100 كیلۆمه‌تر بێت، واته 28 مه‌تر ڕۆیشتووه و پێشی خۆی نه‌بینیوه، ئه‌گه‌ر خێراییەکەی له‌سه‌ر 60 كیلۆمه‌تر بێت، ئه‌وه 17 مه‌تر ڕۆیشتووه و پێشی خۆی نه‌بینیوه، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی سێ چركه‌دا به خێرایی 100 كیلۆمه‌تر شۆفێری بكرێت، ئه‌وه 84 مه‌تر شۆفێره‌كه پێشی خۆی نه‌بینیوه، به‌داخه‌وه زۆربه‌ی شۆفێران بێ‌ئاگان له‌م زانیارییه، هه‌ربۆیه شۆفێر هه‌بووه له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا به مۆبایله‌كه‌ی سه‌رقاڵی نامه‌نووسین بووە.
بەپێی داتاکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان زۆرترین ڕووداوی هاتوچۆ لە هەشت مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراوە کە 834 ڕووداوی هاتوچۆ بووە و تێیدا یه‌ك هه‌زار و 941 كەس بریندار بوون و 140 كەسیش گیانیان لەدەست داوە.
شێرزاد ئەحمەد كە بەم دواییانە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە، گوتی: “شەو بوو بە خێراییەكی زۆر دەڕۆیشتم و سەرقاڵی تەلەفۆن بووم، لەپڕ ئۆتۆمبێلی پێشم وەستا و منیش خۆم پێیدا كێشا و بەهۆیەوە چەند كەسێك بریندار بووین و زیانێكی زۆری ماددیشمان بەر كەوت”.شێرزاد پێی وایە كەمێك لە هۆكارەكانی هاتوچۆ ڕێگاوبانە و زۆری بەهۆی دەرچوونی هەڵە و تیژڕەوی و سەرقاڵبوونی شۆفێرانەوەیە.
بە شێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستاندا ساڵانە 700-1000 کەس بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ دەمرن. ساڵانە نزیکەی 10 هەزار کەسیش بەو ڕووداوانە بریندار دەبن.