وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی‌و گەشت‌و گوزار، نادر رۆستی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە رێژەی گەشتیار بەبەراود بەساڵی رابردو کەمیکردوە‌و وتی “لەمساڵدا گەشتیاری ناوچەکانی خواروی عێراق بەھۆی ئەو بارە ئەمنیەی هه‌یە ناتوانن بێنە هه‌رێمی کوردستانەوە‌و لێرەش لەبازگەکان بەئاسانی رێگەیان پێ‌نادرێت”.
رۆستی ئاشکراشیکرد کە جوڵه‌ی گەشتیاری لەمانگی رەمەزاندا دادەبەزێت‌و وتی “بەھۆی ئەوەی زۆرینەی ئەو گەشتیارانەی رو لەهه‌رێم دەکەن موسوڵمانن ئەوا لەم مانگەدا گەشتناکەن‌و ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمتربونەوەی رێژەی گەشتیاری”.
وتەبێژەکەی وەزارەتی گەشت‌و گوزار ئاشکرایکرد هه‌موو هه‌وڵێکیان ئەوەیە کە دوای جەژن ڕێژەی گەشتیاری بەرزبکەنەوە‌و لەمانگی سێی ئەمساڵەوە لەهه‌وڵدان بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیا رێک بکەون تا متمانەی گەشتیار بۆ هه‌رێمی کوردستان بگەڕێننەوە، ئەو وتی ” بەھۆی شەڕی داعشەوە متمانەی گەشتیار بەهه‌رێمی کوردستان لاواز بوە بۆیە لەهه‌وڵداین متمانەی گەشتیار بگەڕێنینەوە‌و گروپی گەشتیاری دروست بکەین بۆ ئەوەی سەردانی کوردستان بکەن”.
ئەندامی لیژنەی گەشت‌و گوزار لەپەرلەمانی کوردستان، ماجد عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد لەمساڵدا دۆخی گەشتیاری هه‌رێم بەرەو لاوازی چوە‌و وتی “ئێمە تەنها سودمان لەهه‌ندێک ناوچەی گەشتیاری وەک گەلی عەلی بەگ‌و بێخاڵ بینیوە‌و بەھیچ جۆرێک سودمان لەگەشتیاری ئاینی‌و گەشتیاری مێژویی نەبینیوە”.
سەبارەت بەکاریگەریەکانی کەمبونەوەی گەشتیار سه‌رۆكی كومه‌ڵه‌ی میوانخانه‌و چیشتخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایدەکات کەزیاتر لە100 میوانخانە لەهه‌رێمی کوردستاندا داخراون‌و پێشبینی داخرانی ژمارەیەکی زیاتر دەکەن گەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت.
هێرش ئه‌حمه‌د چاوشین سه‌روكی كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه‌و چێشتخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات بەھۆی نەمانی گەشتیارەوە ژمارەیەکی زۆر کارمەند بێکار بون‌و دەڵێت ” هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی قه‌یرانی دارایی‌و نه‌هاتنی گه‌شتیار ژماره‌ی میوانخانه‌و چێشتخانه‌كانمان له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ١٠٠ میوانخانه داخراون له‌به‌ر نه‌هاتنی گه‌شتیار وه ئه‌و میوانخانانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه ٨٠٪ كاریان كه‌میكردوه به‌و هۆیه‌شه‌وه‌٦٠٪ كارمه‌ندانی ئه‌و میوانخانانه نێردراونه‌ته‌ماڵه‌وه ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌هه‌زاران كه‌س بێكاربن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌هۆی نه‌هاتنی گه‌شتیار زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م له‌ئاستی كوردستان میوانخانه‌كانن.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات” رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌و پلانێكی تۆكمه‌دابنێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته چونكه له‌ئێستادا ئه‌م كه‌رته به‌ره‌و روخاندن ده‌روات ئه‌گه‌ر بشڕوخێت مه‌حاڵه هه‌ستانه‌وه‌ی نیه به‌شێوه‌یه‌كی باش”
سه‌باره‌ت به‌دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی میوانخانه‌كان‌و دانه‌خستنیانده‌ڵێت” داوامان له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردوه كه گه‌شتیارو ئاواره له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه.گه‌شتیار فیزای گه‌شتیاری پێ‌بدریت له‌بازگه‌كان‌و فڕۆكه‌خانه‌كاندا، چونكه ئێستا وامانلێهاتوه له‌بازگه‌كاندا گه‌شتیار ناتوانن بێنه ژوره‌وه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه بۆیه پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه كه گه‌شتیار له‌خواروی عێراقه‌وه بێته كوردستان چونكه ٨٥٪ گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان له‌خواروی عێراقه‌وه دێنه كوردستان”
سەرچاوە : ئاوێنە