لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

بەڕێزان سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان.

لە(٢٩)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین لە خەبات بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانمان و سەقامگیری هەرێمی کوردستان. لەم دەرفەتەدا دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاریکاری نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسیی و لێکتێگەیشتن و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان. هەمدیسانەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، هەر سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٢ی ئابی ٢٠٢٤

0 FacebookTwitterPinterestEmail