لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کرد

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کرد

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی (١٥-٦-٢٠٢٢) وەفدێکی ناوەندی هەولێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی لقی هەولێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەرپرس و کارگێڕانی لق بەگەرمی پێشوازییکران .
وەفدەکەی ناوەندی هەولێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هاوڕێ قهار ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی هەولێر و مامۆستا خالید و کاروان خۆزگە و جوهر تاهیر ئەندامانی ناوەند و لەلایەن  هاوڕێ شاخەوان عبدللە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی لقی هەولێر و هاوڕێیان سەیدا کەریم و بایز کەریم کارگێڕانی لق و ئەندامانی لق بەگەرمی پێشوازیکران .

لەم سەردانەدا باسی بارودۆخی سیاسی عێڕاق و ناوچەکە و کاریگەریەکانی لەسەر ھەرێمی کوردستان.ھەروەھا باروگوزەرانی خەڵک تەوەرێکیتری سەردانەکە بوو.
دواتر ھەردوو لایەن تەئکیدیان کردەوە لە پەیوەندی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەکان و بە تایبەت پەیوەندی نێوان (حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان) و (بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان).
0 FacebookTwitterPinterestEmail