لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و رەنجدەران پیرۆز دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و رەنجدەران پیرۆز دەکا

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

بروسكەی پیرۆزبایی  بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان بۆ پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
سڵاوێكی گەرمی هاورێیانە
بەڕێزان :
– هاوڕێ باپیر کاملا سكرتێری گشتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
– هاورێیانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان

بە بۆنەی١ی شوبات، یادی 27ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، بە ناوی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، پیرۆزبایی هاورێیانەتان ئاراستە دەكەین‌، هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە پێناو داكۆكی كردن لە پرسە چینایەتی و نیشتمانییەكان. 
لەو یادەدا، جارێكی دیكە جەخت لە پێویستیی پتەوكردنی پەیوەندی لە نێوان پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان دەكەینەوە، بەتایبەتی لە ئاستی لێژنەی كاری هاوبەشی چەپ و كۆربەندی چەپی كوردستانی تونراوە چەندین كار و هەڵوێستی هاوبەش بەیەكەوەئەنجام بدەین .
جارێكی تر پیرۆزبایی لە حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین .

مەكتەبی سیاسیی
بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
1ی شوباتی 2022

0 FacebookTwitterPinterestEmail