لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان بروسكەی ماتەمینی ئاراستەی هاوڕێ كەریم ئەحمەد دەكا

مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان بروسكەی ماتەمینی ئاراستەی هاوڕێ كەریم ئەحمەد دەكا

0 تێبینییەکان 25 بینینەکان

سەبارەت بە کۆچی دوایی هاوڕی حەمدییە هاوسەری هاوڕێ کریم ئەحمەد سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعی کوردستان ، مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بروسکەیەکی ماتمینی ئاراستەی هاوڕی کریم ئەحمەد و خانەوادەکەی و سەرجەم هاوڕییان و دڵسۆزانی دەکا ، ئەمەی خوارەوە دەقی بروسکەکەیە :

بۆ بەڕێز هاوڕێ كەریم ئەحمەد ئازیز

بەریزان خانەوادەی هاوڕێ حەمدیە و دڵسۆزان و دۆستان و ئەندامان و کادیرانی حزبی شیوعی لە کوردستان و عێراق

هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێ حەمدییە لە دڵەوە نیگەرانی کردین،خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین بەهیواین ئەوە دواناخۆشی هەموو لایەک بێت

هاوڕێ حەمدیە بەجیا لەوەی هاوژین و هاوسەری تێکۆشەری گەورەی گەلەکەمان هاورێ کریم بوو و مناڵ و نەوەکانی لەسەر بیری مارکسی و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتیمان و هەژاران و چەوساوان پەروەردە کردوە، لەهەمان کاتدا خەباتکارێکی ماندوو نەناس و پێشمەرگەیەکی دڵسۆز بوو ، بۆیە ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە لەدەستدانی هاورێ حەمدییە یەکێک لە پاڵپشتیە مەعنەویەکانی خۆمان لەدەستداوە بۆ خەبات لەپێناوی ئاشتی و ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی ، بەدرێژەدان بە خەبات و بیر و رێبازەکەی رێز لە هاوڕێ حەمدییە و تەواوی گیانبەخشانی رێگای ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی دەگرین ..

مەکتەبی سیاسی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

١٣\٩\٢٠١٧

هەولێر

0 FacebookTwitterPinterestEmail