هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەهۆی كۆچی دوایی زرار جۆڵا یەکێک لەپێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکانی کوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بۆ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی هه‌ڤاڵ زرار جۆڵا
زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌و ماڵئاواییه له‌ناكاو و كتوپره‌ی هه‌ڤاڵ زرار جۆڵا، به‌ڕاستی هه‌واڵه‌كه هه‌موومانی شۆك كرد.
كاك زرار پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ری رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی شاخ بوو، كه‌سێكی چه‌ندی بڵێی دڵسۆز، كوردپه‌روه‌ر، خۆراگر، خۆشه‌ویستی هه‌موو لایه‌ك بوو، به له‌ده‌ستدانی زیانێكی گه‌وره‌مان به‌ركه‌وت و هه‌ڤاڵ و برایه‌كی دڵسۆز‌و خۆشه‌ویستمان له‌ده‌ستدا. به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له ئێوه‌ی به‌ڕێزو خزمان ده‌كه‌م، له خودای گه‌وره‌ش داواكارم سه‌بوری هه‌موو لایه‌كمان بدات و گیانی كاكه زراریش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبكات.
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
١٥\٨\٢٠١٨