لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن وەفدێکی قونسڵخانەی فەلەستین، سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد .

وەفدێکی قونسڵخانەی فەلەستین، سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد .

0 تێبینییەکان 14 بینینەکان

بەمەستی پیرۆزبایی لە ٢٧ ساڵرۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، رۆژی سێشەممە (٦\٩\٢٠٢٢) وەفدێکی قونسوڵخانەی فەلەستین لە شاری هەولێر سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد و لەلایەن هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی و دەستەیەک لە سەرکردایەتی بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .
لەکۆبوونەوەیەکدا وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی دەسەڵاتی فەلەستینی بەبۆنەی یادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لەهەمانکاتیشدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و جیهان و عێراق و هەرێمی کوردستان خرایە بەرباس و گفتوگۆکردن .
لەکۆتاییدا وەفی قونسوڵخانەی فەڵەستین بەگەرمی بەڕێکران و جەخت لەسەر پەیوەندی هاوبەشی نیوانیان کرایەوە .

0 FacebookTwitterPinterestEmail