ئه‌نفلۆنزای باڵنده چییه؟
ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده (Avian flu) په‌تایه‌كی ڤایرۆسی درمی (معدی)یه له بنه‌ڕه‌تدا توشی باڵنده ده‌بێت. ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده چه‌ندان جۆری هه‌یه. بۆ یه‌كه‌مجار له وڵاتی ئیتاڵیا دۆزرایه‌وه.
مرۆڤ چۆن توشی دبێت؟
مرۆڤ له ڕێگه‌ی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ باڵنده و به‌ركه‌وتن به‌و شوێن و مه‌وادانه‌ی كه پیس بووه به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزا، تووشی ئه‌م په‌تایه ده‌بێت.
ڤایرۆسه‌كه له په‌له‌وره‌وه به هۆی جیقنه (ڕیقنه)وه، دێته ده‌ره‌وه و به‌هۆی هه‌واش ده‌گوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها له گۆشتی باڵنده‌ی سه‌ربڕاو و به‌ستراودا هه‌یه، (چونكه پله نزمه‌كانی گه‌رمی، ژینگه‌یه‌كی له‌بارن بۆ مانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ژیاندا). هه‌روه‌ها هێلكه‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده كه له‌ناو هێلكه‌ی په‌له‌وه‌ری تووشبوودا هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڤایرۆسه له سه‌ر ڕووكه‌شی ده‌ره‌وه‌ی هێلكه بڵاو ده‌بێته‌وه.
به‌شی زۆری تووشبوان له ناو ئاده‌میزاد به په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده، ئه‌وانه‌ن كه له گونده‌كانن و په‌له‌وه‌ر به‌خێو ده‌كه‌ن.
له ساڵی 2003 پزیشكێكی ڤێتێرنه‌ری له هۆڵه‌ندا به ڤایرۆسی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده جۆری (H7N7) گیانی له‌ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به هۆی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌خۆ به ڤایرۆسه‌كه.
نیشانه‌كانی چییه؟
له مرۆڤدا له لێكچونێكی زۆر هه‌یه له نێوان نیشانه‌كانی توشبوون به ئه‌نفلۆنزای باڵنده و جۆره‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفلۆنزا. واته وه‌ك هه‌ر ئه‌نفلۆنزایه‌كی دیكه پله‌ی گه‌رمای تووشبوو به‌رز ده‌بێته‌وه، كۆخه، هه‌وكردنی قورگ، ئازار له ماسولكه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی نه‌خۆشییه‌كه گرفتی ته‌نگه نه‌فه‌سی و هه‌وكردنی سییه‌كانیشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌هێزیی توشبوون به‌م په‌تایه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنییه‌تی كۆئه‌ندامی به‌رگری له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه و تووشبوونی له‌وه‌وپێش به ئه‌نفلۆنزا.
چۆن خۆمان بپارێزین؟
بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له ناو باڵنده و پڕۆژه‌كانی په‌له‌وه‌ر پێویسته:
1. نه‌گه‌یشتنی باڵنده بۆ ناو هۆڵه‌كان و شوێنی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر ئه‌وه‌ش به كونبڕكردن و ته‌لبه‌ندكردنی په‌نجه‌ره‌كان و نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان ته‌نیا له كاتی پێویست.
2. به‌خێونه‌كردنی دوو جۆر په‌له‌وه‌ر له یه‌ك شوێن، بۆ ئه‌وه‌ی زاوزێ نه‌بێت و جۆره ڤایرۆسێكی تازه نه‌یه‌ته كایه‌وه. هه‌روه‌ها مراویی ماڵی، زۆر مه‌ترسیداره، چونكه ده‌توانێ ڤایرۆسه‌كه هه‌ڵ بگرێ و بڵاوی بكاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی نه‌خۆشی لێ ده‌ركه‌وێ.
3. شاردنه‌وه‌ی په‌له‌وه‌ری مردوو یان پاشماوه‌ی هێلكه و فه‌رشه‌ی پڕۆژه‌كان، به ژێرگڵكردنیان.
4. نه‌هێنانی جوچكه و هێلكه و ئالیك له‌و وڵاتانه‌ی كه ئه‌م په‌تایه‌ی لێ ده‌ركه‌وتووه.
5. پاككردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كان و شوێنه‌كانی په‌له‌وه‌ر به ماده پاككه‌ره‌وه به‌هێزه‌كان .
6. په‌یڕه‌وكردنی یاسا و ڕێساكان و ڕێنماییه به‌یته‌ری و هونه‌ریه‌كان
7. ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له كاتی ڕوودانی مردنی زۆری په‌له‌وه‌ر و هه‌ر نائاساییه‌ك.