لاپەڕەی سەرەکی ئەدەب و هونەر بۆ پیاوان، ئەگەر ئەم ئازارەت هەیە، زوو بچۆرە لای پزیشك

بۆ پیاوان، ئەگەر ئەم ئازارەت هەیە، زوو بچۆرە لای پزیشك

0 تێبینییەکان 156 بینینەکان
peyawزۆرجار پیاوان ھەست بە ئازارێکی زۆر لە توورەکەی گوندا دەکەن و ئەوەش بێزاریان دەکات، بەڵام ھۆکاری ئەو حاڵەتە زۆرن و پێویستە بۆ یەکلاییکردنەوەی سەردانی پزیشک بکرێت.
ئەو حاڵەتە ئەگەر بەردەوامیی ھەبێت ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ ھەوکردنێکی زۆر و زۆرجار ھۆکارێکی مەترسیدار لەپشتییەوەیەتی، ئەو ھۆکارانەش بریتین لەمانە:
-شێرپەنجەی گون ئازاری زۆر درووست ناکات، بەڵام ئەگەر گرێ یان رەقبوونی گون بێت ئەوا ئازارێکی زۆری دەبێت و پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکرێت، چونکە لە سەرەتادا چارەسەری ئاسانە.
-ھەوکردنی گون دەبێتەھۆی ئازار و تەنھا یەک دانەیان ئازاری دەبێت و ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (تا، ماندووێتی، سەرئێشە).
-ھەوکردنی ئەندامەکانی میزەڕۆ و پرۆستات توانای ھەیە ئازار لە گوندا درووست بکات و ھەندێک جاریش کەسەکە تووشی دڕانی پەردەی سمت بووە کە بە فتق ناسراوە.
-لە تەمەنی گەنجیدا ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەچوونی بڕی پێویستی خوێن بۆ گون و تووشی ھەڵئاوسان دەبێت و پێویستە دەستبەجێ بگەیەنرێتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەری پێویست.
-زۆری ماوەی سێکس یان بەرگری کردن لە دەرچوونی سپێرم دەبێتەھۆی ئازاری گون و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چوونی بڕێکی زۆری خوێن بۆ گون و پێویستە خاوببنەوە.
0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە