به‌رێز / ده‌فته‌ری سیاسی
حیزبی دیموكراتی كوردستان – ئێران
سڵاوی ئازادی و تێكۆشان…..
به بۆنه‌ی یادی 76 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران ، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین وهیوادرین ئه‌م یاده ببێته هاندانی زیاتر بۆ تێكۆشان له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان .كه ئازادی و رزگاری گه‌له‌كه‌مانی تێیدا به‌رجه‌سته بووه . خه‌باتی نه‌پساوه‌و پڕ له فیداكاری حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان به درێژایی ده‌یان ساڵا وانه‌یه‌كی پڕ به‌ها و مێژووییه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان و پاڵپشتێكی به نرخه بۆ به‌رده‌وامی خه‌بات له پێناو ڕزگاری نیشتیمانی گه‌له‌كه‌مان . هیوادارین ئه‌م یاده ببێت به هانده‌رێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دووحزبی دیموكرات و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌ك بۆ هێز و لایه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ئه‌مه ده‌بێته فاكته‌ری سه‌ره‌كی یه‌كریزی و سه‌ركه‌وتن.
جارێكی دیكه به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌په‌یوه‌ندی دێرین و مێژوویی نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان