راگەیندراوی کۆبونەوەی لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان
لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان لە 25ی نیسانی 2021 کۆبۆنەوی خۆی بەست و تیایدا سەڕەڕای باسکردنی پەرەسەندنەکانی ڕەوشی گشتی لە ئاست کوردستان و عێڕاق و ناوچکە، جەختی لە سەر کۆمەڵێک خاڵی هەنووکەیی کردەوە،
سەرەتا بەتوندی دەستدرێژیە بەردەوامەکانی تورکیای بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزارو دوای کرد بەزووترین کات ئەو دەسترێژیانە رابگیڕێن، لەتەوەرێکی دیکەدا کۆبوونەوە بابەتەکانی دەستووری هەرێمی کوردستان، یاسای هەموارکردنی دەستەی دەستپاکی، یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە دەکرێت، بابەتی موچەو زیادبوونی دیاردەی کۆشتنی ژنان، خستە ژێر باسو لێکۆڵینەوە. ،سەبارەت بە بابەتی دەستوور هەر سێ لایەن جەختیان لەوە کردەوە کە دەستووری هەرێمی کوردستان بە هۆی ململانێی نێوان حزبە دەسەڵاتدارەکان لەپرۆژەوە نەبووە دەستورێکی کارپێکراو، ئاشکراشە دەستوور بابەتێکی نیشتمانی گشتییە و ناکرێ لە هەنگاوەکانی ئامادەکردنو داڕشتنیدا هیچ لایەنێکی سیاسی کوردستانی لێ بەدەر بێت، گرنگە سوود لە سەرجەم هێز و وزە مەعریفییەکان لە چوارچێوەی میکانیزمێکی نیشتمانی گشتگیر لە قۆناغی ئامادەکردن وەربگیرێت، نابێ ئەم هەنگاوەش دوور بکێشێت، چونکە ڕەوشی سیاسی کوردستان وا دەخوازێ کە پەلە لە داڕشتنی دەستوورو پەسند کردنی بکریت.
سەبارەت بە پرانسیپەکانی دەستوور هەر سێ لایەن پرۆژەیەکی هاوبەش سەبارەت بەو پرانسیپانە دەخەنە ڕوو، و پێیان وایە کە گرنگە بنەمای ئەو پرانسیپانە پشت بەوە ببەستێت کە کوردستان نیشتمانەو یەکەیەکى جوگرافى سیاسى یەکانگیرە و لەم کاتەدا ئەو ناوچانە کە لەلایەن پەرلەمانو حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بەڕێوەدەبرێن و ئەو ناوچانەش کە بە گوێرەى ماددەى 140 ى دەستوورى هەمیشەیى عێراق چارەنووسیان دیاریدەکرێت و دەخرێتەوە سەر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە . کۆبونوە هاوڕا بوو لەوەی کە گەلى کوردستان سەرچاوەى دەسەڵات و بنچینەى ڕەوابوونییەتى، هەروەها جەخت لە سەر دەستورێکی دیموکراسی مەدەنی کرایەوە کەپارێزەری قەوارەی هەرێم بێت، مافی ڕادەڕبڕین و خۆپیشاندان و مانگرتن و بڵاوکردنەوە و ماف و ئازادییە سیاسی و مەدەنی و ئابووری و کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی تاک و نەتەوەکانی کوردستان دابین بکات، و سەروەری و سەقامگیری سیاسی و یەکبوونی خاکی کوردستان بپارێزێت و رێگ لە دوو ئیدارەیی بگرێتو ئاین لە کاروباری حوکمڕانی جیابکاتەوە . هەر سێ لایەن جەختیان لەوە کردەوە کە پەیوەندى هەرێمى کوردستان لە گەڵ ناوەنددا لە سەر بنەماى یەکێتى ئارەزوومەندانە ببێت، گەلى کوردستان مافى هەبێت چاو بە پەیوەندى کوردستان لەگەڵ ناوەنددا بخشێنێتەوە. سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان دووپاتی پاراستنی یاسای ئێستای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە، چونکە ئەو یاسایە بنەماکانی فرەیی دیموکراسی دەپاریزێت و رێگا لەدرووستبوونی دیاردەی دوو حزبی دەستبەسەراداگری پەرلەمان دەگرێت، هەروەها جەختیان کردەوە کە کار بکرێت بۆ ئەوەی مەسەلەی کۆتا بە جۆرێک چارەسەر بکرێت کە تەنها ئەوانەی سەر بە نەتەوە و پێکهاتەکانن دەنگ بۆ لیستی کۆتا بدەنو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان بێ گەرد و دوور لە گزی و تەزویر کردن ئەنجام بدرێت، کەئەمەش پێویستی بە پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران و بوونی کۆمسیۆنێکی هەڵبژاردنی سەربەخۆ دوور لە بەشبەشێنەی حزبایەتی هەیەو کە لەتوانای دابێ هەموو پێداویستییەکانی هەڵبژاردنی ئازاد و بێ گەرد دابین بکات.
سەبارەت بە مەسەلەی هەموارکردنی یاسای دەستپاکی هەر سێ لایەن کۆک بوون لە سەر ئەوەی کە دەزگای چاودێری کاراو بەهێزکە هەموو دەسەڵاتێکی یاسایی و توانای مرۆییو ماددی بۆ دابین بکرێت، کە ئەمەش کۆڵەگەیەکی گرنگە لە هەنگاونان بەوەو حوکمڕانیەکی باش لە هەرێمی کوردستان، لەو روانگەیەشەوە پالپشتی لە هەمواری یاساکەو زیاترکردنی دەسەڵاتی یاسایی دەستەی دەستپاکی دەکەین لە پێناوبنەبڕکردنیو دژایەتی گەندەڵی، هەروەها کاراکردنی چاودێری دارایی و فراوانبوونی شەفافیەت و سزادانی تاوانبارن لە دادگایەکی ئاشکرادا هەنگاوانانە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕاستەقینە لە بواری ئیدارە و نەهێشتنی گەندەڵی و دیاردەکانی بە فیرودانی سامانی نیشتمانی. سەبارەت بەڕەوشی ئابووری کۆبونەوەکە داوای لەحکومەتی هەرێم دەکات کە دەسبەجێ کار بۆ پێدانی موچە بە فەرمانبەران بێ لێبڕین بکات و کۆنتڕۆڵی خۆی لە سەر دەروازە سنوورییەکان و نرخ لە بازاڕدا زیاد بکات، داواشی کرد کە رەشەکوژی ژنان سنورێکی بۆ دابنرێتو تاوانباران سزا بدرێن.
لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
25ی نیسانی 2021