نۆ ساڵ ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌می وه‌ك رۆژی ئاڵای كوردستان ناردووه –به‌ئیلهام وه‌رگرتن له‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا ساڵی 1946 بۆ یه‌كه‌مجار له‌كوردستانی ئێران ئه‌و ئاڵایه به‌رزكراوه‌ته‌وه-.
هه‌موو ساڵێك له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و له‌كه‌ركوك یادو مه‌راسیمی به‌رفراوان بۆ ئه‌و بۆنه‌یه رێكده‌خرێت، كه‌چی ئه‌مساڵیش وه‌ك پار به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان یه‌كێك بوو له‌كاره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌كه‌ركوك.
ساڵانی رابردوو هێزه كوردییه‌كانی كه‌ركوك چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌وبه‌ر پێكه‌وه كۆده‌بوونه‌وه‌و چوارچێوه‌ی گشتی یادكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستانیان رێكده‌خست، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه رێكنهخراو حیزبی شیوعی كوردستان به‌ته‌نیا له‌سه‌ر باره‌گاكه‌ی ئاڵای به‌رزكرده‌وه، به‌ڵام زۆری نه‌خایه‌ند هێزه عێراقییه‌كان هاتنو ئاڵاكه‌یان پێده‌گرتن.
به‌ختیار محه‌مه‌د به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمیته‌ی كه‌ركوكی حزبی شیوعی كوردستان به”نیقاش”ی وت “”پاش به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵاكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تێرۆری عێراق چه‌ند جارێك ئاگاداركراینه‌وه كه ئاڵاكه دابگرین، ئێمه بڕیارمان ئه‌وه‌بوو داینهگرین، به‌ڵام خۆیان هاتنو ئاڵاكه‌یان هێنایه خواره‌وه”.
رۆژی 16 ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو هێزه عێراقییه‌كان له‌كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری رووبه‌رووی پێشمه‌رگه بوونه‌وه‌و له‌شاره‌كه كردیاننه ده‌ره‌وه، له‌وه به‌دواوه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌و شاره قه‌ده‌غه كرا.
حیزبی شیوعی به‌هه‌ڵكردنی ئاڵاكه نه‌ك هێزه عێراقییه‌كان، به‌ڵكو به‌شێك له‌هێزه كوردییهكانیشی نیگه‌ران كرد، چونكه ئه‌وان تووشی رووگیری بوون كه نه‌یانتوانیوه ئاڵاكه به‌رز بكه‌نه‌وه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌پێی ئه‌نجامی دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق گه‌وره‌ترین حزبی جه‌ماوه‌رییه له كه‌ركوك، به بڕوایی به‌رپرسانی یه‌كێتی له كه‌ركوك حزبێكی سیاسی كوردی به‌مه‌به‌ست پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك ده‌روژێنێت “ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوكه گرفته‌كانی ئێمه له پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵا گه‌وره‌تره.”برپرسێكی یه‌كێتی وای ووت.
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به”نیقاش”ی وت :”ئه‌و دۆخه‌ی له كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێت له بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵا گه‌وره‌تره ئه‌گه‌ر پرسه‌كه ته‌نها ئاڵا بێت ئه‌وه هه‌ر تاكێكی كورد له‌م شاره بۆته بهیداخێكه و له‌به‌رزترین شوێنی پارێزگاكه بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین ئه‌وه گرفته سه‌ره‌كییه‌كه نیه.”
ووتیشی :” پرسی ته‌عریب كردنه‌وه‌ی پارێزگاكه و دیارنهكردنی پارێزگاری كورد بۆ كه‌ركوك به‌هۆی نه‌گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه له پشكی پارتییه له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت دۆخی سیاسی و ئه‌منی كه‌ركوك كه كێشه‌ی سه‌ره‌كییه‌كه به‌یه‌ك ده‌نگی چاره‌سه‌ری بكه‌ین.”هه‌رچه‌نده غه‌فور كه‌ركوكی جێگری مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی له شوباتی ساڵی 2018 ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كه‌ركوك هه‌ڵكرد و هه‌مان رۆژ و دوای چه‌ند كاتژمێرێك به فشاری هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق ئاڵاكه داگیرا.
پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له پارێزگای كه‌ركوك تاكو مانگی ئازاری ساڵی 2017 پرسێكی ئاسایی بوو به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری ئه‌وكاتی كه‌ركوك به پاڵپشتی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له 28ی ئازاری هه‌مان ساڵدا هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر ده‌موده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كرده بریار ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكهوتهوه.
نوێنه‌ری عه‌ره‌ب و توركمان له په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سكاڵایان له دادگای فیدراڵی عێراق تۆماركرد به‌ڵام ئه‌و كات دادگای فیدراڵی ره‌تیكرده‌وه بریار له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركوك بدات، دواتر دادگای كارگێڕی له به‌غدا، له 16ی ئابی 2017 بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكه هه‌ڵوه‌شانده‌وه و داوایكرد سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌سه‌رپێچی یاسا به‌ڵام رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بریاره‌كه‌ی دادگای كارگێری به‌غدادی به بریارێكی سیاسی ناوبرد و پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوو.
محه‌مه‌د خزر ئه‌ندامی گردبونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به”نیقاش”ی ووت “هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك نایاساییه بۆیه ده‌بوایه حزبه كوردییه‌كان پێشتر پابه‌ندی بریاره‌كه‌ی دادگای كارگێری به‌غداد بن.”
ووتیشی :” داوا ده‌كه‌ین ئه‌م دۆخه‌ی كه‌ركوك به‌و شێوه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌درێت.”
دۆخی كه‌ركوك له‌لایه‌ن حزبه كوردستانیه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به گه‌رانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركوك ، ئه‌وه‌ش دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 پارتی له پۆسته ئیداری و ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك كشایه‌وه و بارهگانیشی ئێستا هێزه عێراقییه‌كان تێدا جێگیر بوونه.
فاتیح به‌گ ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به”نیقاش”ی ووت “پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاڵای كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌ركوك هه‌ر بۆیه تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی حزبی و حكومی پارتی نه‌گه‌راوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك”.
ووتیشی :” تا ئه‌و كاته‌ی ئاڵای كوردستان له شاری كه‌ركوك وه‌ك پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 نهشهكێتهوه به بروای ئێمه كه‌ركوك له‌ژێر حكومی سه‌ربازی و ته‌عریبدایه.”
به‌پێی ئامارێكی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركوك گه‌رمیان ده‌ستی “نیقاش” كه‌وتووه ئاشكرای ده‌كات له كۆی 33 به‌رپرسی باڵای ئیداری و به‌رێوه‌به‌ری گشتی له پشكی ئه‌و حزبه ته‌نها به‌رێوه‌به‌ری به‌شی خوێندنی كوردی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك گه‌راوه‌ته‌وه، ته‌واوی پۆسته‌كانی تر به وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عه‌ره‌ب و توركمان به‌رێوه‌ده‌برێت.
ترسی كورد ته‌نها له هه‌ڵنه‌كردنی پرسی ئاڵا نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو كێشه‌ی موڵكداری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و گه‌رانه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆ كه‌ركوك به (ته‌عریب) كردنه‌وه‌ی شاره‌كه ناوده‌به‌ن بۆیه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری له كه‌ركوك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بریاره‌كانی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ره‌تبكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌دواین بریاری راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بڕیاردرا به گه‌ڕانه‌وه‌ی 81 خێزانی عه‌ره‌ب بۆ گوندی شه‌ناغه له قه‌زای دبس به‌مه‌به‌ستی كاركردنیان له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان كه پێش شه‌ری داعش له ساڵی 2014 كاریان تێدا ده‌كرد، به‌ڵام دواتر به بریاری د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق بڕیاره‌كانی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵهكانی پارێزگاكه راگرت ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی فائق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقی له‌سه‌ره، كه له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆك كۆمار سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به‌نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوكی راگرتووه.
وه‌ك چۆن ساڵانی رابردوو هێزه كوردییه‌كان باڵاده‌ستی خۆیان به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناو كه‌ركوكدا ده‌سه‌پاند، له‌وه ده‌چێت ئێستاش هێزه عێراقییه‌كان تۆڵه‌ی ئه‌و رۆژگاره بكه‌نه‌وه، بابه‌تی رێگه نه‌دانیش به‌هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، جارێكی تر گرژییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له‌و شاره برده قۆناغێكی تر.