لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ عێراق بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی ١٦٠ەمین وڵاتی جیهانە

عێراق بۆ روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی ١٦٠ەمین وڵاتی جیهانە

0 تێبینییەکان 21 بینینەکان

رێکخراوی شەفافیەتی نێودەڵەتی لە ئاماری ساڵانەی خۆیدا بۆ ریزبەندی ئەو وڵاتانەی روبەڕوی گەندەڵی ئیداری و دارایی دەبنەوە ئاشکرایکردووە، عێراق لەسەر ئاستی جیهانی و لەناو ١٨٠ وڵاتدا ریزبەندی ١٦٠ەمینی گرتووە.

بەگوێرەی ئامارەکە لەسەر ئاستی جیهانی هەریەک لە دانیمارک بە وەرگرتنی ٨٧ خاڵ و فینلەندا بە ٨٦ خاڵ و سەنگافورە بە ٨٥ خاڵ و سوید و سویسرا بە ٨٥ خاڵ پلەی یەکەمینەکانی وڵاتانی جیهانیان گرتووە لە روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی ئیداری و داراییدا.

لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبییش، ئیمارات پلەی یەکەم و لە ریزبەندی جیهانیدا پلەی ٢١ و قەتەر  لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بە پلەی دووەم  و لەسەر ئاستی جیهانی بە پلەی ٣٠یەم دێن.

هاوکات، عێراق ریزبەندی ١٦٠ەمینی جیهانی گرتووە لە روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی ئیداری و داراییدا، بەمەش هێشتا لە کۆی ١٨٠ وڵات لە پلەکانی خوارەوەی ریزبەندییەکەدایە.

پێشتر و لە  ساڵی ٢٠١٩ عێراق ریزبەندی ١٦٢ەمین وڵاتی جیهانی گرتبوو، بەمەش توانیویەتی لە ساڵی ٢٠٢٠ دوو پلە بێتە پێشەوە.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکە، بەهۆی گەندەڵی سیاسی و ئیداری و داراییەوە لە عێراق خەڵکی بێبەشبوون لە بەشداریکردنی سیاسی. هاوکات، لە دەستخستنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان وەک ئاوی سازگار بۆ خواردنەوە و چاودێری تەندروستی و کارەبای بەردەوام و رەخساندنی هەلیکار و دامەزراندنی ژێرخانی ئابوری، هێشتا عێراق بەردەوامە لەگەندەڵی و خەڵکیش بەشێوەی پێویست بێ بەشن لە ژیانی ئاسایی و گشتی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە