به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردن و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ واقیعی ناوچه كوردستانییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دروستكردنی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی له‌نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك له‌و ناوچانه، له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و پێشنیازی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/1/2021، له‌هۆڵی پرۆتۆكۆل له‌ته‌لاری په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌رپرسی ده‌زگاو نوسینگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا هاوڕێ خلیل محموود ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بەشدار بوو،هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان، سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ده‌ربڕی و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیی دروستكردنی كۆده‌نگی و یه‌كڕیزیی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا كرده‌وه.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام بێت و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت و مه‌كته‌بی سیاسیی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌په‌یوه‌ندیدا بێت بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و پرسه نیشتیمانییه.