لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ هاوڕێ مام خدر:لەپێناو تەواوکردنی مێژووی تێکۆشانمان لە شاخ و شاردا،دەنگمان بە سەربەخۆیی دا

هاوڕێ مام خدر:لەپێناو تەواوکردنی مێژووی تێکۆشانمان لە شاخ و شاردا،دەنگمان بە سەربەخۆیی دا

0 تێبینییەکان 29 بینینەکان

هاوڕێ مام خدر:لەپێناو تەواوکردنی مێژووی تێکۆشانمان لە شاخ و شاردا، بۆ مافە ڕواکانی گەلەکەمان دەنگمان بە ( بەڵێ ) بۆ سەربەخۆیی دا

هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان کە هاوکات یەکێکە لە پێشمەرگە دێرینەکان و هەموو ژیانی گەنجی خۆی لە شاخەکان بەسەر بردوە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان ڕایگەیاند کە دەنگی بە بەڵێ داوە بۆ سەربەخۆیی و ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی تەواوکاری خەباتیانە لە شاخ و شار .

رۆژی دووشەممە 25ی ئەیلولی 2017، دەنگدانی هاوڵاتیانی هەرێم و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی‌ بەڕێوەچوو ، 12 هەزار بنکەی دەنگدانیش بۆ ئەو مەبەستە کرانەوە.
بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستیپێکرد و بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیاندا کرانەوە و تا کاتژمێر شه‌شی ئێوارە دەنگدان بەردەوام بوو، لە دواساتەکانیشدا ماوەی دەنگدان کاتژمێرێک درێژکرایەوە.
لەپرۆسەكەدا 5375 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، كە تێدا پرسیاری ئەوەیان لێدەكرێت، ئایا دەتەوێت هەرێمی كوردستان‌و ناوچە كوردییەكانی دەرەوەی هەرێم ببێتە وڵاتێكی سەربەخۆ؟
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ شەوی دووشه‌ممه‌ 25ی ئه‌یلولی 2017، سازكرا، شیروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رێژه‌ی به‌شداری له‌ ریفراندۆمه‌كه‌ی ئه‌مرۆ راگه‌یاند.
شیروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لە ریفراندۆمەکەی ئەمڕۆدا چوار ملیۆن و 581 هەزار و 255 کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و  سێ ملیۆن و 305 هەزار و 925  کەس دەنگیداوە”.
وتیشی: “ئەو هاوڵاتیانەی لە ناوچە کێشە لەسەرەکان شوێنەکانی خۆیان جێهێشتووە و توانیویانە لە کەمپەکاندا دەنگ بدەن ژمارەیان 497 هەزار و 190 دەنگدەر بوون”.
وتەبێژی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد: “دەنگدەرانی هەندەران کە هیچ تۆمارێکی فەرمیمان لەبەردەست نییە و بە ئەلیکترۆنی خۆیان تۆمارکردووە ژمارەیان 98 هەزار و 945 کەس بوون”.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە