پیرۆزبێت 1/12 هه‌ژده‌هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رادیۆی ئاشتی
له‌یادی 18 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رادیۆی ئاشتی به‌ناوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و ته‌واوی كارمه‌ندان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بیسه‌ره به‌رێزه‌كانمان و ته‌واوی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین ، دیاره له ماوه‌ی رابردوودا رادیۆی ئاشتی جێ په‌نجه‌ی دیاربووه‌و هه‌میشه هه‌وڵی داوه له‌كاروانی بزاڤی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی دانه‌برێت و به‌ڵكو له چه‌ندین بواردا پێشه‌نگ بووه بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به هاوڵاتیان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكی كورد به بیری نوێ و پێشكه‌وتنخوازی و گیانی لێبورده‌یی و هه‌میشه پابه‌ندی ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانی خۆی بووه و له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه هه‌رده‌م خزمه‌ته‌كانی به‌رز نرخێندراوه ئه‌مه‌ش به گه‌واهی هه‌موو لایه‌ك و ئه‌زموونی كاری رابردوومان ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه ،
هاورێیانی خۆشه‌ویست …
وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه كه بارودۆخی ناوچه‌كه و كوردستان به دۆخێكی دژوار‌دا ده‌روات و ناهه‌مواری و ناله‌باری باری بژێوی هاوڵاتیان گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ری خراپی لێره‌وه ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی هاوڵاتیان و ده‌بینه پردێك بۆ گه‌یاندنی داخوازیه‌كانیان و له‌و ئه‌ركه‌شمان سڵ ناكه‌ین ، بێگومان نابێ ئه‌وه‌ش له‌یادی بكه‌ین كه وڵاته‌كه‌مان له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدایه دژ به پیلانگێران و ناحه‌زانی میلله‌ته‌كه‌مان و لێره‌وه‌ش سڵاوی بێپایانمان بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانمان ده‌نێرین كه بوونه‌ته قه‌ڵغانی ئارامی و ئاسووده‌یی هاوڵاتیان
خۆشه‌ویستان وه‌ك ساڵانی رابردوو ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
له پێناو نه‌وه‌ستانی كاروانی ئه‌زموونی كاری راگه‌یاندنمان له پێناو هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست تا خاڵی كۆتایی له‌گه‌ڵتان ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنتان .
جارێكی دیكه به گه‌رمی هه‌ژده‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رادیۆی ئاشتی له بیسه‌ران و هه‌وادارانی رادیۆكه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رادیۆی ئاشتی
هه‌ولێر
1/12/2016