لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان:دەبێت دەستی رەشی تیرۆرستان لەسەر کۆمەڵگا دوور بخەینەوە!

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان:دەبێت دەستی رەشی تیرۆرستان لەسەر کۆمەڵگا دوور بخەینەوە!

0 تێبینییەکان 27 بینینەکان

parce taqenawaLogoبەداخەوە دیسانەوە تیرۆرستان و تاریک پەرستان دەستیان چوە خوێنی سەدان خەڵکی سڤیل و بێ تاوان و لەناوجەرگەی پاریسدا لە چەند کردەوەیەکی خۆکوژییدا خۆیان بە خەڵکی بێ تاوان تەقاندەوە و بەو هۆیەشەوە سەدان کەس بوونە قوربانی .

ئێمە لە بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، وێڕایی ئەوەی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە حکومەتی فەرەنسا و گەلی فەرەنسا دەکەین و هاوخەمی و پشتیتوانی خۆمانیان پێ دەگەیەنین ،لەهەمانکاتیشدا ئەو کردەوەی تیرۆرستانی داعش ریسوا و شەرمەزار دەکەین . دەبێت هەمو لایەکمان هەوڵەکانمان چرتر بکەینەوە بۆ ئەوەی دەستی رەشی تیرۆرستانی داعش لەسەر گیان و ماڵی خەڵکی ئازادیخوازی دنیا دوور بخەینەوە و کورت بکەینەوە چونکە مەترسیەکی راستەوخۆن بۆ سەر هەمو مرۆڤایەتی و بەها و پرەنسیپە ئینسانیەکان ..

 

سەرکەوێ هێزی ئازیخوازی دنیا

مەرگ و ریسوایی بۆ تیرۆر و تیرۆرستان

مەکتەبی سیاسی

بزووتنەوەی دیموکراتی گەکی کوردستان

١٥\١١\٢٠١٥

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە