لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە

0 تێبینییەکان 13 بینینەکان

رۆژی یەکشەممە ڕێكه‌وتی (٢٠٢٠)/١٢/٢٠ ،شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی ٣ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی دکتۆر رێبوار ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەند و سابیر کاریتانی لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکانی مەڵبەند و حاکم سلاح و ئیبراهیم ئادم کارگێڕانی مەڵبەند ،سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان لە شاری هەولێر كرد و له‌ لایه‌ن هاورێ مام خدر سكرتێری گشتی  و هاوڕێیان ، نەهرۆ جلال،قهار محمد، خلیل محموود ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ هەژار هەورامی و سالار سابر ئەندامانی مەکتەبی پەیوەندییەکان،  بەگەرمی پێشوازییان لێکرا .

لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین ئاڵوگۆڕە خێراکانی ناوچەکە و جیهان بەگشتی باسیلێوەکرا، هەرەوەها بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری هەرێمی کوردستان بەتێر و تەسەلی باسی لێوەکرا هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵک بەتەواوی خراپە و پێویستە گوزەرانی کرێکاران و فەرمانبەران و خەڵکی کەمدەرامەت ئاوڕێکی بەپەلەی لێ بدرێتەوە و چیتر بەرژەوەندییە حزبی و کەسیەکان نەبێتە هۆی زیاتر لەهەژاری خەڵک .
تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغدا بوو، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە رێککەتن و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیەکان بە قازانجی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان جێگای پاڵپشتیە و هەنگاوی کردەنی پێویستە .

لەکۆتاییدا وەفدی میوان لەلایەن هاوڕێیانی بزووتنەوەکەمان بە گەرمی بەڕیکران و جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا کرایەوە .

0 FacebookTwitterPinterestEmail