لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن پەیامی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان بۆ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

پەیامی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان بۆ بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 تێبینییەکان 12 بینینەکان

C

بۆ بەڕێز مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

بابەت / پیرۆزبایی سڵاوی سەرخۆبوون‌و ئازادی …

بەبۆنەی(29)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) بەناوی خۆمان‌و تەواوی ئەندام‌و لایەنگرانی یەكێتیمانYNDK، جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەكەین‌و خوازیارین ساڵیادی دامەزراندنی ئەمساڵتان هاندەر بێت بۆ زیاتر پێشڤەچوونتان . بەڕێزان : بزووتنه‌وه‌كه‌تان (بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان) هەمیشە چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی نیشتمانپەروەران و دیموكراتیخوازان و هەموو كات خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردستان، ئەوەی لەم قۆناغەی ئەمڕۆشمان گرنگە یەكریزی و تەبایی سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستانە بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو بۆ خولی شه‌شه‌می په‌ر‌له‌مانی كوردستان و بەدیهێنانی تەواوی مافەكانی نەتەوەكەمان و پاراستنی دەستكەوتەكانمان. لەم بۆنەیەتاندا جارێكی تر جەخت دەكەینەوە سەر زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندی برایانەی نێوانمان و سەرجەم هێز و لایەنەكانی كوردستان …. هەر سەركەوتوو بن. هەر سەركەوتوو بن …. لەگەڵ رێزماندا.

مەكتەبی سیاسی

یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK

0 FacebookTwitterPinterestEmail