رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ(شه‌ممه) هاوكات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی رامین حسێن په‌ناهیدا، زانیار مورادی و لوقمان مورادی كه دو زیندانی سیاسی دیكه‌ی كوردن له‌سێداره دراون.
پێشتر ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، برای رامین حسێن په‌ناهی به‌ره‌به‌یانی رۆژی(شه‌ممه‌٨\٩\٢٠١٨) سزای له‌سێداره‌دانی رامین له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه جێبه‌جێ كراوه.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو كه چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی رۆژی شەممە هاوكات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی رامین حسێن په‌ناهیدا، زانیار مورادی و لوقمان مورادی له‌به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌سێداره‌دراون.
رێكخراوه‌كه له‌زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە مەریوانەوە هەواڵی لەسێدارەدانی زانیار و لوقمانی پشتڕاست کردووەتەوە.\زانیار و لوقمان مورادی، دو بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان، ساڵی 2009ساڵی دەستبەسەر كران و دواتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تارانەوە بە تۆمەتی ”دژایەتی خوا لە ڕێگای هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، ئەندامەتی کۆمەلە، تیرۆری کوڕی پێش نوێژی مەریوان، سیخۆڕی بۆ بریتانیا و تێکدانی ئاسایش لەکاتی سەردانی خامنەیی بۆ مەریوان“، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.
ڕامین حوسێن په‌ناهی، ساڵی رابردو له لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا و دواتر له دادگای شۆڕشی ئیسلامی له سنه، به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له حزبێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.