سەرەتا جەژنی نەورۆز و نوێبوونەوەی ساڵی کوردی و بەهاری کوردان لە خانەوادەی شەهیدان و پیشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بە تەواوی پێکهاتەی نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان، پیرۆز دەکەم .
ئەمساڵ ساڵی نوێی کوردی و نەورۆز، هاوکاتە لەگەڵ بارودۆخێکی تایبەت، لە عفرین خوشک و برایانمان لەنێو بەرخودان و شەڕێکی نابەرامبەردان بەرامبەر سوپای داگیرکەران ،پێویستە خەڵکی ئینساندۆست وئازادیخوازی جیهان بەرامبەر بەم ملهوڕی و تیرۆریزمەی دەوڵەتی تورکیا و دەستوپێوەندە ئیسلامیەکانی لە سوپای بەناو “سوریای ئازاد” بێدەنگ نەبن .
لەم بارودۆخە سەختەدا پێویستە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان بە بەرپرسیاریەتیەکی زیاتر و گەورەتر هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو وەزعیەتە و کۆتایهێنان بە داگیرکاری و ئاوارەیی و کوشتاری خەڵکی مەدەنی رۆژئاوا ،ئێمە بەهەموو شێوەیەک دڵمان لای رۆژئاوایە و هەموو تواناکانی خۆمان دەخەینەگەڕ تا کۆتایی بەم وەزعیەتە مەینەتبارە بهێنین ،کە ئەمە جێگای قبوڵ نیە و پێوسیتە بە زووترین کات داگیرکاری سەر عفرین کۆتایی بێت .
جارێکیتر جەژنی نەورۆز پیرۆز بیت
هاوڕێتان
مام خدر
سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
نەورۆزی ٢٠١٨