لاپەڕەی سەرەکی هەواڵ و ڕاگەیاندن بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست پیرۆز دەکا

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتی سۆسیالیست پیرۆز دەکا

0 تێبینییەکان 20 بینینەکان

به‌ڕێز / كاك محمدی حاجی محمود
سكرتێری گشتی پارتی سوسیال دیموكراتی كوردستان
به‌ڕێز / مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی سوسیال دیموكراتی كوردستان
بابه‌ت / پیرۆزبایی
دوای سڵاو و رێز ……..
به‌بۆنه‌ی یادی 46 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سوسیال دیموكراتی كوردستان ، به‌گه‌رمی پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز و ته‌واوی ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانتان ده‌كه‌ین .
نكۆڵی ناكرێت پارتی سوسیال دیموكراتی كوردستان له‌ دیرۆكی به‌رخودان و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان پێگه‌ی به‌رچاو و دیاره‌ بۆ هێنانه‌كایه‌ی مافه‌ ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان .
به‌رێزان .. یادی 46 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سوسیال دیموكراتی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی و عێراق و كوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ دۆخێَكی هه‌ستیاردایه‌ ،بێگومان به‌ یه‌كریزی ده‌توانین ئامانجه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان بهێنینه‌ دی و به‌رپه‌رچی هه‌ر پێشهاتێك بده‌ینه‌وه‌ كه‌ مه‌ترسیه‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، رابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ یه‌ككبوون و پته‌وی نێوماڵی كورد بنه‌مای هێنانه‌كایه‌ی مافه‌كان بووه‌ كه‌ راپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991 ئه‌مه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ . هه‌رله‌م یاده‌دا پێویسته‌ ئه‌وه‌ بڵێین پێوسته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به‌جددی داخوازیه‌كانی هاوڵاتی له‌به‌رچاو بگرن له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ری خۆشگوزه‌رانی و مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیان .
جـارێكــی دیكـه‌ وێـــرای جه‌ختكــردنه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دێـرینـی نێوانمــان
(بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان و پارتی سوسیال دیموكراتی كوردستان)
پیرۆزبایی خۆمان دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ .
هه‌رشاد بن ……..
مه‌كته‌بی سیاسی
بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان

0 FacebookTwitterPinterestEmail