هاوڕێ مام خدر سکرتێری گشتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،ڕایگەیاند ئەخلاقی سیاسی لەلایەن هێزە نێودەوڵەتیەکان زۆر لاواز بووە و بەپێی هێز مامەڵە دەکەن وڵاتە زلهێزەکان، دەوڵەتی تورک دەچێتە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان، ئێران بە هەمان شێوە، ڕژێمی سوریاش لەگەڵ کورد ڕێکناکەوێت، هەروەها، ئیدانەی هەموو داگیرکارییەکانی کرد، لە لایەن هەر دەوڵەتێکەوە ئەنجام بدرێت، کە بۆ بردنی سەروەت و سامانی وڵاتی داگیرکراوە.
لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا کە لە بارەگای بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە شاری هەولێر، هەریەک لە حزبی شیوعی كوردستان، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، هەدەپە، یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان، پارتی یەكێتی دیموكراتی كورد لە سوریا، پارتی كۆماری كوردستان، حزبی ڕزگاریی كوردستان کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی کوردستانیان کرد. کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، هاوڕی مام خدر ، سکرتێری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان وتی: کورد لە هەموو نەتەوەیەک زیاتر بەدەست داگیرکارییەوە ناڵاندوویەتی، خاکەکەی دابەش کراوە، بۆیە نابێت ئەم ڕۆژە بە بێدەنگیی تێپەڕێت.
لەدرێژەی قسەکانیدا ووتی:ئێمە وەکو هێزە سیاسیە چەپ و دیموکرات و نیشتیمانییەکان داگیرکاری نێودەوڵەتی بەهەر شێوەیەک بێ رەتدەکەینەوە و پێوسیتە بەپێی پرەسیپەکانی نیودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان مامەڵە بکرێت نەک بەپێی هێزی دارستان بەهێز لاواز بخوات، لەم بارەیەوە ئێمە خەباتمان کردووە و بەردەوام دەبین و کۆڵنادەین .